گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

85 ساڵ لە شوێنی خۆیدا بووە

خەڵکى شەنگهاى چین شۆک بوون.. باڵەخانەیەک لە شوێنى خۆى دەجوڵێت

2020.10.31 - 12:53
App store icon Play store icon Play store icon
خەڵکى شەنگهاى چین شۆک بوون.. باڵەخانەیەک لە شوێنى خۆى دەجوڵێت

ناس کورد-

دانیشتوانى شارى شەنگهاى توشى سەرسوڕمان بوون کاتێک سەیریان کرد باڵەخانەیەکى گەورە کە قوتابخانەیەکە لە شوێنى خۆیەوە بەرەو شوێنى تر دەجوڵێنرێت، ئەوەش بە هاوکاری چەند کرێکارێکەوە کە سەرقاڵى کارەکەبوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاپۆرتێکیی کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمەریکی کە ناس کورد بەدوداچوونى بۆ کردووە (31ى تشرینى یەکەمى 2020) بڵاوى کردووەتەوە، باڵەخانەى قوتابخانەیەکى سەرەتاى لەشارى شەنگەهاى چین کە پێنج قاتە بۆ شوێنێکى تر گوازراوەتەوە.


ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، ئەو قوتابخانەیە کە تەمەنى نزیکەى 85 ساڵە بەئامێرى جەکى تایەدار هەڵیگراوە و دواتر گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکى تر بۆ ئەوەى بکرێتە مۆزەخانەیەک بۆ پاراستنى شوێنەوارە مێژووییەکان.

 

لان ووجى، بەرپرسى جێبەجێکردنى پڕۆژەکە ڕایگەیاندووە، ئەندازیاران نزیکەى 200 جەکى تایەداریان داوەتە ژێر باڵەخانەکە و پێیان جوڵاندووە و کارەکە 18 ڕۆژى پێچووە و لەم مانگەدا تەواو بووە.

 

بەپێى وتەى بەرپرسانى چین، شوێنى ئەو باڵەخانەیە کە ساڵى 1935 دامەزراوە تا ساڵى 2023 دەکرێتە ناوەندى چەندین نوسینگەى بازرگانى.