گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر بزانە

وردەکاریی پلانى نوێی سعودیە بۆ گەشتى عەمرە

2020.10.31 - 10:35
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی پلانى نوێی سعودیە بۆ گەشتى عەمرە

ناس کورد-

سعودیە پلانى سێیەمى دەستپێکردنەوەى گەشتى عەمرە رادەگەیەنێت و جێگرى وەزیرى حەج و عومرەى ئەو وڵاتە دەڵێت، رۆژانە رێگە بە نزیکەى 10 هەزار کەس دەدرێتە بچنە ئەو وڵاتە، لە کۆى 20 هەزار کەس کە رێگەیان پێدەدرێت رۆژانە ئەو مەراسیمە ئاینییە ئەنجام بدەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى شەرقولئەوسەت لە زارى عەبدولفەتاح مشات، جێگرى وەزیرى حەج و عومرەى سعودیەوە گواستییەوە (31 تشرینی یەكەمی 2020)، یەکەم فڕۆکەى تایبەت بە گواستنەوەى عەمرەکان سبەینێ لە ئەندەنوسیاوە دەگاتە سعودیە.

 

وتیشى، ماوەى ئەو ڤیزەیەى دەدرێتە ئەو کەسانە وەکو پێشووە کە 30 ڕۆژە، بەڵام بەرنامەى هەر گەشتێکى عەمرە دیاریکراوە و چەند رۆژێک دەخایەنێت، کە بەزۆرى 10 رۆژ تێناپەڕێت.

 

بەپێی پلانە نوێیەکە کە سبەینێ دەخرێتە بوارى جێبەجێکردنەوە، لە فڕۆکەخانەى مەلیک عەبدولعەزیزى نێودەوڵەتى پێشوازى لە گەشتیاران دەکرێت و بە پاسى تایبەت دەگوازرێنەوە بۆ مەککە و لە هۆتێل دەمێننەوە لەوێ پشکنینى تایبەتیان بۆ دەکرێت بۆ دڵنیابوونەوە لەهەر حاڵەتێکى توشبوون.



دواتر گەشتیاران بە تیمى تایبەت کە ژمارەی هەریەکەیان دەگاتە 3300 کەس دەگوازرێنەوە بۆ شوێنە پیرۆزەکان تەنها سێ کاتژمێر رێگە بەهەر تیمێک دەدرێت رۆژانە گەشتى عەمرە ئەنجام بدەن.