گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سزاى نەبەستنى دەمامک

لیژنەى باڵاى ئۆپراسیۆنەکانى سلێمانى کۆدەبێتەوە.. ’’ڕێوشوێنەکان توند دەکرێن’’

2020.10.31 - 10:07
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى باڵاى ئۆپراسیۆنەکانى سلێمانى کۆدەبێتەوە.. ’’ڕێوشوێنەکان توند دەکرێن’’

ناس کورد-

لیژنەى باڵاى ئۆپراسیۆنەکانى پارێزگاى سلێمانى ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و تاوتوێی توندکردنەوەى رێوشوێنەکان دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدوڵا ئەحمەد، جێگرى بەڕێوەبەرى تەندروستى سلێمانى بە ناس کوردى راگەیاند (31 تشرینی یەكەمی 2020)، لیژنەکە تاوتوێی رەوشى ئێستاى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا دەکات دواى بەرزبوونەوەى ئامارەکان.

 

وتیشى، "لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی توندکردنەوەى رێوشوێنەکان دەکرێت".

 

بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا بڕیارى تایبەت بە سزاى نەبەستنى دەمامک کە لەلایەن وەزارەتى ناوخۆوە دەرکراوە تاوتوێبکرێت و بڕیارى پێویستى لەبارەوە بدرێت.

 

عەبدوڵا ئەحمەد باسى لەوەکرد، ئەو بڕیارە لەلایەن ئەوانەوە دەرنەکراوە و لەگەڵ ئەوەدان خەڵک پابەند بکرێن بەبەستنى دەمامک، بەڵام نەک بەو شێوەیەى کە بڕیارى لێدراوە.