گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئازادی ئەوە نییە’’

سەرۆک وەزیرانى کەنەدا لەبارەى قسەکانی ماکرۆن: مافی ئەوەت نییە و ئازادیش سنوری هەیە

2020.10.31 - 10:02
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆک وەزیرانى کەنەدا لەبارەى قسەکانی ماکرۆن: مافی ئەوەت نییە و ئازادیش سنوری هەیە

ناس کورد-

سەرۆک وەزیرانى کەنەدا ڕایدەگەیەنێت، ئازادى ڕادەربڕین سنورى خۆى هەیە و دەبێت نەبێتە هۆى ئازارگەیاندن بە بەرامبەر و ڕێزى ئەوانى تر بەرجەستە بکات، ئەوەش دواى بڵاوکردنەوەى وێنەى کاریکاتێرى پێغەمبەرى ئیسلام (د.خ) لە گۆڤارى شارلى ئەبیدۆى فەڕەنسى و وتەکانى ئیمانوێل ماکرۆن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە میانەى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیى کە میدیاکانى کەنەدا بڵاویان کردەوە و ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، جەستن ترۆدۆ، سەرۆک وەزیرانى کەنەدا ڕایگەیاندووە: "مافى ئەوەمان نییە بۆ نمونە لەهۆڵێکى سینەمادا هاوار بکەین و خەڵکى بێزار بکەین چونکە ئازادى دەربڕین بەردەوام سنورى خۆى هەیە."

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، لە کۆمەڵگەیەکى فرەڕەنگی وەکو کۆمەڵگەکەیاندا دەبێت وریابن کە لەقسە و کردارەکانیان بۆ بەرامبەرەکانیان بەتایبەت لەکاتى مامەڵەکردنیان لەگەڵ پەنابەران چونکە ژمارەیەکى زۆر لەوان هیشتا لەوەرگرتنى مافەکانیاندا جیاوازیان لەگەڵدا دەکرێت. 



سەرۆک وەزیرانى کەنەدا جەختى لەوەش کردووە، پرسەکە پەیوەندى بەوەوە هەیە نابێت هەوڵى داماڵینى بەرامبەر بدرێت لە مافە مرۆییەکانى و بەئەنقەست ئازارى پێبگەیەنرێت و ئیدانەى ئەو توندوتیژیانەشى کرد کە لەشارى نیسى فەڕەنسا لەچەند ڕۆژى ڕابردودا ڕوویاندا.

 

لەچەند ڕۆژى ڕابردودا بەهۆى بڵاوکردنەوەى وێنەى کاریکاتێرى پێغەمبەرى ئیسلام (د.خ) لە گۆڤارێکى فەڕەنسى و وتەکانى سەرۆکى ئەو وڵاتە کە بەدژى ئیسلام لێکدرایەوە، کاردانەوەى بەرفراوان لەلاى موسڵمانانى جیهان دەستى پێکردووە و تا ئیستاش بەردەوامە.