گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەمووی بۆ کڕینە

’’یەک دینار بۆ چاککردنەوەى ویستگەکانى کارەبا دابین نەکراوە’’

2020.10.31 - 09:48
App store icon Play store icon Play store icon
’’یەک دینار بۆ چاککردنەوەى ویستگەکانى کارەبا دابین نەکراوە’’

ناس كورد-

ئەندامێکى لیژنەى وزە و سەرچاوە سروشتیەکان لە پەرلەمانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە پڕۆژەیاسای پڕکردنەوەى کورتهێنانى بودجەى ساڵى 2020، حکومەت پارەى بۆ چاککردنى وێستگەکانى کارەبا دروست نەکردووە و ئەوەش گرفتێکى گەورە بۆ دابینکردنى کارەبا دروست دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، سادق سەلیتى (31ى تشرینى یەکەمى 2020) ڕایگەیاندووە، حکومەت لە پڕۆژە یاسایى کورتهێنانى دارایى ساڵى 2020 هیچ بڕە پارەیەکى بۆ چاککردنى وێستگەکانى کارەبا تەرخان نەکردووە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئەو کارە شکستهێنانە لەکەرتى کارەبادا حکومەت کردوویەتى و زۆربەى ویستگەکان لە ئەگەرى تێچکوندان و لە نەبوونى پارەش بۆ چاککردنەوەیان گرفتى گەورەى دابینکردنى کارەبا دروست دەبێت.


ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، وەزارەتى دارایى لە یاسای کورتهێنانى داراییدا پارەیەکى زۆرى بۆ هاوردەکردن و کڕینى وزەى کارەبا و گازى سروشتى لە وڵاتانى دراوسێ و وەبەرهێنەرانى وێستگەى ڕەمیلە و بسمایە و چەند وێستگەیەکى تر بەبڕى پێنج تریلیۆن و نیو تەرخانکردووە کەزۆربەى ئەو بڕە پارەیە بۆ شایستەى ساڵى 2019 و 2020 دەگەڕێتەوە کە بەکارهێنراوە، ئەوەش بەو واتایەى کە وەزارەتى کارەبا سود لەو پارەیە ناکات و زۆربەى بۆ وەبەرهێنەران دەچێت.

 

ئەو پەرلەمانتارە داواشى لە حکومەت و وەزارەتى دارایى کرد، پڕۆژە یاساکە هەموار بکەنەوە و بڕێک پارە تەرخان بکەن بۆ بوارى چاککردنى کارەبا و بەگەڕخستن لەو بوارەدا.