ناس کورد-
بەرپرسانى مەککە ڕایانگەیاند، ئۆتۆمبێلێک بەخێراییەکى زۆر خۆى کێشاوە بە یەکێک لە دەروازەکانى مزگەوتى حەرام و هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەوتووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سولتان دۆسەرى وتەبێژى ئیمارەتى مەککە رایگەیاند (31 تشرینی یەكەمی 2020)، کاتژمێر 10:30ى شەوى رابردوو ئۆتۆمبێلێک بەهۆى خێرایی زۆرەوە لە لەیەکێک لە رێگاکانى دەورەبەرى گۆڕەپانى باشورى مزگەوتى حەرام، خۆى کێشاوە بەیەکێک لە دەروازەکانى مزگەوتەکەدا.
وتیشى، شۆفێرى ئۆتۆمبێلەکە دەستبەسەرکراوە و لەدۆخێکى ناسروشتیدا بووە و ڕەوانەى داواکارى گشتى کراوە.
مزگەوتی حەرام دەکەوێتە شاری مەککە و کەعبەى پیرۆز لە ناوەڕاستیایەتی، پیرۆزترین شوێنە لەسەر ڕووی زەوی لای موسڵمانان.