گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شارەزایان خراپترین دەمامکەکان دیاریدەکەن

2020.10.30 - 23:55
شارەزایان خراپترین دەمامکەکان دیاریدەکەن

ناس کورد-

 

شارەزایانی تەندروستی هۆشداری دەدەن لەوەی، دەمامك هاوكار نابێت لە خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەگەر بەشێوەیەكی دروست بەكارنەهێنرێت، زۆربەی ئەو دەمامكانەی ئێستاش هەن لەكۆرۆنا ناتپارێزن.

 

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ، ( 30ی تشرینی یەكەمی 2020) بڵاویكردوەتەوە، شارەزایان هۆشداری لە هەندێك دەمامك دەدەن كە زۆر لاوازن لە پاراستن، هەندێك لەو دەمامكانە تەنها 7%ی بەكتریا زیانبەخشەكان فیلتەر دەكەن، ئەوەش واتای ئەوەیە سەركەوتنی سنوردارە یاخود هەر نییە.

 

ئەوەش هاتووە، شیكردنەوە لەسەر 15 دەمامك كراوە بۆ پێوانی پلەی پاراستن لە ڤایرۆس، ئەنجامەكان پیشانیان داوە كە سێ‌ لەو دەمامكانە زۆر لاوازن و لە تۆڕی ئینتەرنێت دەفرۆشرێن و شارەزایان خستویانەتە ناو لیستی ئەو پێداویستیانەی كە نابێت بیانكڕیت.

 

رونیشكراوەتەوە، سێ‌ جۆرەكە بریتی بوون بە "ئیتكیت" كە لەلایەن كۆمپانیای "سوپەر دراگ"ەوە دروستكراوە، هەروەها "تیرمن 8 لایت وایت" و "ئاسدا"ی سپی، دواتر كۆمپانیای ئاسدا دەمامەكەی كێشاوەتەوە.

 

بەپێی هەمان لێكۆڵینەوە، هەروەها باشترین دەمامكیش لە بەریتانیا دەمامكی جۆری NEQI  بووە كە دوبارە بەكاردەهێنرێتەوە، هەروەها یەكێكی تر لە دەمامكە باشەكان جۆری "گریت بریتش دیزاینەر" بووە.