گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم هەڵوێستى عێراق لەسەر هێرشەکەى فەرەنسا

2020.10.30 - 23:37
یەکەم هەڵوێستى عێراق لەسەر هێرشەکەى فەرەنسا

ناس کورد-

 

وەزارەتى دەرەوەى عێراق ئیدانەى هێرشەکەى نیسى فەرەنسا دەکات و جەختدەکاتەوە کە تیرۆر و توندەڕەوى بێبەرییە لەهەموو ئاینەکان.

 

ئەحمەد سەحاف وتەبێژى وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە رایگەیاند (30ی تشرینی یەكەمی 2020)، ئیدانەى کردەوە تیرۆریستییەکەى نیسى فەرەنسا دەکەین، هیواى چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین".

 

هەروەها جەختیکردووەتەوە کە عێراق هێشتا بەردەوامە لە بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر.

 

ئاژانسى فرانس پرێس (29ى تشرينى يەكەمى 2020) ئاشكرای كرد، هێرشبەرەكەى شارى نيس كە سێ كەسى كوشت كۆچەرێكى تونسييە و تەمەنى 21 ساڵە، لە ئيتاڵياوە پێش چەند هەفتەيەك چووەتە فەرەنسا.  

  

بەپێی ئاژانسەکە، ئەو كەسەى هێرشەكەى سەر كەنيسەكەى شارى نيسى ئەنجامدا ناوى "ئيبراهيم عوساوى"ييە و تەمەنى 21 ساڵە.    

  

ڕونيشكراوەتەوە، ناوبراو چەند هەفتەيەك پێش ئێستا لە ئيتاڵياوە ڕويكردووەتە فەرەنسا، هێزەكانى پۆليس برينداريان كردووە و گواستراوەتەوە نەخۆشخانە.    

  

لاى خۆيەوە "كريستيان ئيتروسى" سەرۆكى شارەوانى نيس باسى لەوەكردوە، ناوبراو لەكاتى چارەسەركردندا بەردەوام "الله اكبر"ى وتووەتەوە، تائێستاش نازانرێت كە لەلايەن هێزە ئەمنى و هەواڵگريەكانى فەرەنساوە ناسراو بووە ياخود نا.    

  

ئاژانسەكە ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، عوساوى لە كۆتايى مانگى سێپتەمبەردا لە دورگەى لامبيدوساى ئيتاڵييەوە چووەتە فەرەنسا كە لەوێ لە كەرەنتينەدا بووە بەهۆى بڵاوبونەوەى كۆرۆناوە، دواتر ڕێگەى دراوە بڕوات و فەرمانى پێكراوە كە خاكى ئيتاڵيا جێبهێڵێت.