گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواجار هەواڵێکى خۆش بۆ توشبووانى کۆرۆنا گەیشت

2020.10.30 - 23:27
App store icon Play store icon Play store icon
دواجار هەواڵێکى خۆش بۆ توشبووانى کۆرۆنا گەیشت

ناس کورد-

 

ئەنجامى توێژینەوەیەکى پزیشکى ئەمریکى نوێ دەریدەخات کە رێژەى مردن بە کۆرۆنا بەشێوەیەکى بەرچاو کەمبووەتەوە لەناو ئەو کەسانەدا کە توشى پەتاکە بوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی رۆژنامەى "نيويورك تايمز" (30ی تشرینی یەكەمی 2020) ، رێژەى چاکبوونەوە لە کۆرۆنا لە ئەمریکا بەرزبوونەوەیەکى بەرچاوى بەخۆوە بینیوە، تەنانەت لەناو ئەو کەسانەشدا کە بەدەست نیشانەى قورسەوە دەناڵێنن.

 

ئاماژە بەوەشکراوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى نیۆیۆرک، لە ئازارى رابردوودا 30%ى توشبووان مردوون، بەڵام لە حوزەیرانى رابردوودا رێژەى مردن 3%ى تێنەپەڕاندووە.

 

کەمبوونەوەى رێژەکە تەنها لە ئەمریکا نییە، بەڵکو لە ئینگلتەرا دەرکەوتووە کە چوار کەس لەکۆى هەر 10 توشبوویەک کە لە ژورى چاودێرى چڕ بوون لە ئازارى رابردوودا مردوون، بەڵام لە حوزەیراندا رێژەى چاکبوونەوە گەیشتووەتە 80%.

 

بەوتەى جون دینیس توێژەر لە زانکۆى ئیکستەرى بەریتانى، ئەو ئەنجامە دەریدەخات کە ڤایرۆسەکە ئێستا کەمتر کوشندەیە.