گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

راگەیەنراوى پەکەکە لەبارەى هێرشکردنە سەر بۆرییەکى گوێزەرەوەى نەوت

2020.10.30 - 22:59
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەنراوى پەکەکە لەبارەى هێرشکردنە سەر بۆرییەکى گوێزەرەوەى نەوت

ناس کورد-

 

هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) باڵى سەربازى پەکەکە رایگەیاند، هێزەکانیان هێرشیان کردووەتە سەر بۆرییەکى نەوت گوێزەرەوە لە شارى مێردین و بۆرییەکە بەتەواوى لەناو چووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە "هێزەکانیان لە بەرواری ٢٨ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٣:٠٠ لە دژی بۆری نەوتی بۆتاش لە هەرێمی باگۆکی سەر بە شاری مێردین چالاکیەکی سەرکەوتوویان ئەنجامداوە. لەو چالاکیەدا بۆری نەوتەکە بە تەواوەتی لەناو چووە".

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

هێزەکانمان لە بەرواری ٢٨ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٣:٠٠ لە دژی بۆری نەوتی بۆتاش لە هەرێمی باگۆکی سەر بە شاری مێردین چالاکیەکی سەرکەوتوویان ئەنجامداوە. لەو چالاکیەدا بۆری نەوتەکە بە تەواوەتی لەناو چووە.

 

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە بەرواری ١٤ی تشرینی یەکەمدا لە ناوچەی چەلێی سەر بە جۆلەمێرگ لە گوندی گزێ، زائیتە، تخوب، گوزەرەش، سرتا هەلوەسیسێ و سرتا پیرێ و گردی شەهید عەگید دەستی بە ئۆپڕاسیۆن کردبوو، بەڵام ئۆپڕاسیۆنەکە لە ٢٤ی تشرینی یەکەمدا بێئەنجام کۆتایی پێهات.

هێرشە ئاسمانیەکانی سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا.

 

سوپای داگیرکەری تورک هێرشی ئاسمانی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا. زانیاریەکان لە بارەی هێرشە ئاسمانیەکانەوە بەم شێوەیە؛

-٢٤ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٨:٠٠ لە ناوچەی بەرگاری سەر بە هەرێمی گارێ فڕۆکە جەنگیەکانی گوندی یەکمالەیان بوردومان کرد.

 

-٢٤ی تشرینی یەکەیم لە کاتژمێر ١٨:٣٠ خولەک لە ناوچەی کۆلتێی سەر بە هەرێمی خواکورک خەڵکی مەدەنی بوو بە ئامانجی بوردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک. دواتر بە ئۆبوس و هاوەن هەمان ناوچەی تۆپباران کرا. تۆپباران و بوردومانەکە هیچ زیانێکی گیانیی خەڵکی مەدەنی بەدواوە نەبوو، بەڵام ئۆتۆمبیلەکانیان لەناو چوون و زیانێکی زۆر مادیان بەرکەوت.

 

-٢٥ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ٠٤:٣٠ خولەک لە ناوچەی مەیرۆکێی سەر بە هەرێمی گارێ، گوندی چەمرۆبۆتکی بوردومان کرا.

 

-٢٦ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٢:٥٠ خولەک لە هەرێمی زاپ، ناوچەی تی بوردومان کرا.

 

-٢٦ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٣:٠٠ لە هەرێمی زاپ، ناوچەی چەمچو بە فڕۆکەی جەنگی بوردومان کرا.

 

-٢٧ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ٠٥:٣٠ خولەک لە هەرێمی گارێ، ناوچەی سیانێ و دەوروبەری گوندی کانی ئۆهران بوردومان کرا.

 

-٢٨ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٦:٣٠ خولەک لە ناوچەی مەیرۆکێی سەر بەر هەرێمی گارێ، گوندی ستێڤری خوارووی لە کانتی کۆنترا بە فڕۆکەی جەنگی بوردومان کرا.

 

-٢٨ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٨:٤٠ خولەک ناوچەی چەمچوی سەر بە هەرێمی زاپ و هەمان رۆژ ناوچەی سیدای سەر بە هەرێم زاپیش بوردومان کران.

 

ئەو هێرشە ئاسمانیانە هیچ زیانێکی هێزەکانمانی بەدواوە نەبوو.