گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخى دۆلار بەرانبەر لیرە ریکۆرد دەشکێنێت

2020.10.30 - 22:17
نرخى دۆلار بەرانبەر لیرە ریکۆرد دەشکێنێت

ناس کورد-

 

نرخى لیرەى تورکى بەردەوامە لە دابەزین و هەر دۆلارێک بە زیاتر لە 8.37 لیررە مامەڵەى پێوەکرا.

 

 

ئەو نرخە (30ی تشرینی یەكەمی 2020)، نزمترین نرخى لیرەى تورکییە بەرانبەر دۆلارى ئەمریکى لەمێژوودا.

 

نرخى لیرە هەروەها بەرانبەر دراوە ئەوروپییەکانیش دابەزى و نرخى هەر یۆریۆیەک بە 9.76 لیرە مامەڵەى پێوەکرا.

 

بەشێکی دابەزینی بەهای لیرەی تورکی دەگەڕێنرێتەوە بۆ لاوازبونی متمانەی هاوڵاتیانی تورکیا بە دراوی ناوخۆیی وڵاتەکەیان، هەروەها دۆخی ناجێگری سیاسی و ئابووری وڵاتەکە و گرژییەکانی تورکیا لە پەیوەندییەکانی دەرەوەیدا بە تایبەت لە دەریای ناوەڕاست و دەستوەردانی لە کێشەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لەسەر دابەزینی بەهای لیرە کاریگەریان هەیە.  

  

هەروەها کەمبونەوەی دراوی یەدەگی بیانی لە بانکی ناوەندی ئەو وڵاتە  لە 115 ملیار دۆلار بۆ 42 ملیار دۆلار، بە هۆکارێکی دیکەی دابەزینی لیرە دادەنرێت.