گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قوباد تاڵەبانى: بودجەى خێرا و پێویست بۆ چاککردنەوەى ڕێگاوبانەکان تەرخانکرا

2019.05.08 - 16:13
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانى: بودجەى خێرا و پێویست بۆ چاککردنەوەى ڕێگاوبانەکان تەرخانکرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- قوباد تاڵەبانى ڕایدەگەیەنێت، بودجەى خێرا و پێویست بۆ چاککردنەوەى ڕێگاوبانەکان تەرخانکراوە، باس لە شەقامى 100 مەترى سلێمانیش دەکات. . قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەت لە پەڕەى خۆى لە فەیسبووک ڕایگەیاندووە، لە دووەم كۆبوونەوەی تایبەت بە چاككردنەوەی رێگاوبانەكانی هەرێم، بڕیاریاندا بودجەی پێویست و خێرا بۆ ئەو مەبەستە تەرخان بكرێت. . جێگرى سەرۆکى حکومەت، ئاماژەى بەوەشکردووە، هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەیەكی تایبەت بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی شەقامی 100م سلێمانی ئەنجام دەدەن. . "لەمەولا لیژنە تایبەتەكانی وەزارەتی ناوخۆ چاودێری زیاتری جوڵەی بارهەڵگرەكان دەكەن بەتایبەت بارهەڵگرە بیانی و ترانزێتەكان، كاتی گونجاو بۆ هاتوچۆکردنیان دیاریدەكرێت بەجۆرێك نەبنە ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان"، قوباد تاڵەبانى واى وت.