گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكی حەشدی شەعبیدا تەقیەوە (وێنە)

2020.10.30 - 21:25
بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكی حەشدی شەعبیدا تەقیەوە (وێنە)

ناس کورد-

 

دەستەی حەشدی شەعبی ئاشكرایكرد، بۆمبێكی چێنراو بە یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكانیاندا تەقیوەتەوە لە سنورى میقدادیەی سەربە پارێزگای دیالە و ئەندامێكیان بریندار بووە.

 

 

دەستەی حەشدی شەعبی لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، (هەینی 30ی تشرینی یەكەمی 2020)، یەكێك لە ئەندامانی هەواڵگری لیوای 24ی حەشدی شەعبی بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراوەوە بە یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكانیاندا بریندار بووە.

 

رونیشكراوەتەوە، رووداوەكە لەناوچەی هارونیەی سەربە قەزای میقدادیە لە پارێزگای دیالە روویداوە، تائێستاش بارودۆخی بریندارەكە جێگیرە.

 

  

123242814_709559109691496_7587519467052751415_n.jpg?_nc_cat=105&ccb=2&_nc_sid=ae9488&_nc_ohc=jl37QE-KWQ4AX8_67NF&_nc_ht=scontent.fbgw4-2.fna&oh=4e87467dab97ab7413b50fe4e689222e&oe=5FC0E605  

123397587_403664234375301_2444677046156129548_n.jpg?_nc_cat=106&ccb=2&_nc_sid=ae9488&_nc_ohc=MY0g0v9vI_cAX8c1FrE&_nc_ht=scontent.fbgw4-2.fna&oh=48dbe38bcaad2ec4aafd3c2918b4861a&oe=5FC31357