ناس کورد-
حکومەتى هەرێم رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە 28 تشرینی یەکەم 2020، بۆری هەناردەكردنی نەوتی هەرێم کرایە ئامانج و بووە هۆی ئەوەی كە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت بوەستێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حکومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە (30ى تشرينى يەكەمى 2020)، رۆژی چوارشەممە 28 تشرینی یەکەم 2020، بە هیچ شێوەیەک رێگە نادات هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی بکرێت ودەست بۆ قوتی خەڵکی کوردستان ببرێت. لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە بەردەوامە.
دەقى راگەیەنراوەکە:
راگەیاندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تووندی کردەوەی تێرۆریستیی بە ئامانجگرتنی بۆڕی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان سەرکۆنە دەکات.
رۆژی چوارشەممە 28 تشرینی یەکەم 2020، بۆری هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج و بووە هۆی ئەوەی كە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بوەستێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم کردەوە تێرۆریستییە شەرمەزار دەکات و پێی وایە ئەم جۆرە کردەوانە دۆخی هەرێم و ناوچەکە زیاتر ئاڵۆز دەکەن.
حکومەتی هەرێم بە هیچ شێوەیەک رێگە نادات هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی بکرێت ودەست بۆ قوتی خەڵکی کوردستان ببرێت. لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە بەردەوامە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان 2020/10/30