گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆى ئەوەى نەيتوانيوە پارەى بۆ پەيدا بكات

منداڵێك بەشێوەيەكى دڕندانە لەلايەن خاڵيەوە ئەشكەنجە دەدرێت (وێنە)

2020.10.30 - 20:56
App store icon Play store icon Play store icon
منداڵێك بەشێوەيەكى دڕندانە لەلايەن خاڵيەوە ئەشكەنجە دەدرێت (وێنە)

ناس کورد-

 

بەهۆى ئەوەى نەيتوانيوە پارەى بۆ پەيدا بكات، منداڵێكى نۆ ساڵان لەلايەن خاڵيەوە ئەشكەنجە دەدرێت و پۆليسى فرياكەوتنيش دەستوەردان دەكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى ئەو وێنانەى دەست ناس كورد كەوتووە ئەو منداڵە نۆ ساڵانە لەلايەن خاڵيەوە بەشێوەيەكى دڕندانە ئەشكەنجە دراوە، تەنها لەبەر ئەوەى نەيتوانيوە پارەى بۆ پەيدا بكات.

 

لەو بارەيەوە سەرچاوەيەك با "ناس"ى وت، (هەينى 30ى تشرينى يەكەمى 2020)، منداڵەكە لە بازاڕى "رەئس دوميز"ى کەرکوک كاردەكات و لەبەر ئەوەى نەيتوانيوە پارە پەيدا بكات لەلايەن خاڵيەوە بە توندى ئەشكەنجە دراوە.

 

سەرچاوەكە ئەوەشى وت، مەفرەزەكانى پۆليسى فرياكەوتون توانيويانە بگەنە منداڵەكە و بينێرنە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنى چارەسەر، لايەنە تايبەتمەندەكانيش منداڵەكەيان ڕادەستى بەشى چاودێرى خێزان كردووە.

me_ga.php?id=7885  

me_ga.php?id=7887