گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بومەلەرزەیەکى دیکە لە تورکیا روویدا

2020.10.30 - 20:06
App store icon Play store icon Play store icon
بومەلەرزەیەکى دیکە لە تورکیا روویدا

ناس کورد-

 

دەسەڵاتدارانى تورکیا رایانگەیاند، بومەلەرزەیەکى دیکە لەو وڵاتە روویداوە، دواى چەند کاتژمێرێک لە بومەلەرزەکەى ئیزمیر کە گیان لەدەستدانى شەش کەسى لێکەوتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرۆکایەتى فەرمانگەى کارەساتى سروشتى و فریاگوزاریی تورکیا رایگەیاند (30ى تشرينى يەكەمى 2020)، بومەلەرزەکە پلەکەى 5.1 بووە بە پێوەرى رێختەر و لە کەناراوەکانى ویلایەتى ئایدن لە خۆرئاواى تورکیا روویداوە.

 

ئەو بومەلەرزەیە دواى بومەلەرزە بەهێزەکەى پاش نیوەرۆى ئەمرۆ روویدا کە شارى ئیزمیرى تورکیا و دورگەى ساموسى یۆنانى هەژاند و دواتر سۆنامیەکى نیمچەیی لێکەوتەوە.  

  

بەپێی ئامارەکان، بەهۆى بومەلەرزەکەوە شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 200 کەسى دیکە برینداربوون.

    

هەر لەو چوارچێوەیەدا پارێزگارى ئیزمیر رایگەیاند، نیمچە سۆنامیەک لەدواى بومەلەرزەکە روویداوە بەهۆیەوە کەسێک برینداربووە.  

  

هاوکات، نیکوس ستيفانيس بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى ساموس لە یۆنان رایگەیاند، بەهۆى بومەلەرزەکەوە چوار کەس بە سوکى برینداربوون.  

  

باسى لەوەشکردووە، بیناکانى دورگەکە زیانیان بەرکەوتووە و بومەلەرزەکەش بەهێز بووە و ماوەیەک بەردەوام بووە.