گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەى تێپەڕاندنى ئەو پڕۆژەیەى موچە گەرەنتی دەکات

لێدوانى لیژنەى دارایی لەسەر دابەشکردنى موچەى ئەم مانگە

2020.10.30 - 19:47
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى لیژنەى دارایی لەسەر دابەشکردنى موچەى ئەم مانگە

ناس کورد-

 

ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق پێشبینیدەکات هەفتەى داهاتوو پڕۆژە یاساى قەرز پەسەندبکرێت، کە حکومەت بە تاکە بژاردەى داناوە بۆ دابینکردنى پارەى پێویست بۆ دابەشکردنى موچە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى دارايى عێراق (30ى تشرينى يەكەمى 2020) لەبەياننامەيەكدا ڕايگەياند، بەو داهاتەى لەبەردەستیاندایە ناتوانن خەرجییەکان دابین بکەن و جگە لە بژاردەى قەرز هیچ چارەسەرێکى دیکەیان لەبەردەست نییە تا کۆتایی ئەمساڵ.

 

لەو بارەيەوە ئەحمەد حاجى ڕەشيد ئەندامى ليژنەى دارايى پەرلەمانى عێراق بە "ناس كورد"ى وت، "هەفتەى داهاتوو ياساى قەرز خوێندنەوەى دووەمى بۆ دەكرێت و تێدەپەڕێنرێت، بەڵام بەو بڕە نا كە وەزارەتى دارايى داواى دەكات و 41 ترليۆنە و كەمدەكرێتەوە".

 

سەبارەت بە چارەنوسى دابەشكردنى موچە، ئەحمەد حاجى ڕەشيد وتی "مەرج نييە تا ئەو كاتەى ياساكە پەسەند نەكرێت موچە نەدرێت، وەك لەبەياننامەكەدا وەزارەتى دارايى نوسيويەتى دەتوانن قەرزى كاتى بكەن، ڕێگە بە قەرزەكەش دەدرێت چونكە پەرلەمان و ليژنەى داراييش لەگەڵ تێپەڕاندنى ياساى قەرزن".

 

سەبارەت بە چارەنوسى 320 مليار دينارەكەى تايبەت بە موچەى فەرمانبەرانى هەرێم و كاتى ناردنى ئەو ئەندامەى ليژنەى دارايى پەرلەمانى عێراق جەختیکردەوە كە ئاگادارى ئەو بابەتە نييە.