گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجامى لێكۆڵينەوەيەكى دەگمەن لەبارەى سەگەوە ئاشکراکرا

2020.10.30 - 19:17
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجامى لێكۆڵينەوەيەكى دەگمەن لەبارەى سەگەوە ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

لێكۆڵينەوەيەكى نوێ رەچەڵەکى گياندارى جۆرى سەگ و چۆنێتى بڵاوبونەوەى لە جيهاندا پێش هەزاران ساڵ ئاشكرا دەكات، ئەويش لەڕێگەى شيكردنەوەى DNA.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لێكۆڵينەوەکە لە دوایین بڵاوکراوەى گۆڤارى "ساينس"ى زانستى بڵاوکراوەتەوە و ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە (30ى تشرينى يەكەمى 2020)، پشتى بە شيكردنەوەى داتاى DNA سەگە كۆنەكان بەستراوەو جیناتى 27 سەگ ئاشكرا كراوە لەو سەگە كۆنانە.

 

داڤيد راش لێكۆڵەرى شارەزا لە بوارى DNA لە زانكۆى هارڤارد وتويەتى، ئەم لێكۆڵينەوەيە زۆر گرنگە، چونكە تێيدا مێژووى سەگ ئاشكراكراوە.

 

بەپێی ئەنجامى توێژینەوەکە، پێش 11 هەزار ساڵ سەگ بەسەر پێنج نەوەدا دابەشبوون.

 

بەوتەى توێژەران پێش 15 هەزار ساڵ بەخێوكردنى سەگ دەستيپێكردووە، بەڵام لێكۆڵينەوە نوێیەكە جەختدەكاتەوە 20 هەزار ساڵ پێش ئێستا سەگ بەخێوكراوە.

 

شارەزايان باسلەوەدەكەن، لەوانەيە سەگ لە جۆرێكى لەناوچوى گورگەوە سەريانهەڵدابێت، بەڵام تائێستا زانست نەيتوانيوە ئەو جۆرە گورگە دەستنيشان بكات، بەڵام ئەو بۆچونەش كۆدەنگى ئەكاديميەكانى لەسەر نييە و شارەزايانيش گومانيان لەو دەرئەنجامە هەيە.

 

شيكەرەوەيان پێيان وايە، سەگ لە كۆندا لە ڕوى بۆماوەييەوە زۆر جياوازبوون لەو سەگانەى ئێستا هەيە، بەڵام تائێستاش پەيوەندى نێوان كۆچى مرۆڤەكان و بوونى سەگ ڕوون نييە، هەروەها هۆكارى ئەوەى هەندێگ سەگ زياتر بڵاوبونەتەوە لە هەندێك نەوەى تر ڕوون نييە.

 

بەپێى هەمان لێكۆڵينەوە، سەرچاوەى سەگەكانى ئەفريقا بۆ ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەگەڕێنەوە و ئەو ناوچەيە سەرچاوەى سەرەكى نەوەى ناسراو بە "باسنجى"ييە، لێكۆڵەران بە چڕى لێكۆڵينەوە لەسەر سەگە كۆنەكانى ناوچەكانى ئۆراسيا و دو ئەمريكاكە دەكەن، ئەوەش سەرەڕاى لێكۆڵينەوە دەربارەى گورگ.