گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێگەيەكى ئەلیكترۆنى بۆ وەرگرتنى زانيارى لەسەر تاوانەكانى داعش لە عێراق كەوتەكار

2020.10.30 - 19:07
App store icon Play store icon Play store icon
پێگەيەكى ئەلیكترۆنى بۆ وەرگرتنى زانيارى لەسەر تاوانەكانى داعش لە عێراق كەوتەكار

 

ناس کورد-

 

تيمى لێكۆڵينەوەى نێودەوڵەتى لە تاوانەكانى ڕێكخراوى داعش لە عێراق پێگەيەكى ئەلیكترۆنى خستەكار بۆ وەرگرتنى وتەى ڕزگاربوان و شايەتحاڵانى تاوانەكانى ڕێكخراوى داعش.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تيمى لێكۆڵينەوەى نێودەوڵەتى لە تاوانەكانى ڕێكخراوى داعش لە بەياننامەيەكدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە بڵاويكردوەتەوە (30ى تشرينى يەكەمى 2020)، تيمى لێكۆڵينەوەكەى سەربە نەتەوە يەكگرتوەكان (يونيتاد) بەپێى بڕيارى ئەنجومەنى ئاسايش ڕاسپێردراوە بۆ پشتگيريكردنى هەوڵەكان بۆ لێپرسينەوە لەوانەى سەربە رێكخراوى داعشن لەسەر ئەو تاوانانەى ئەنجاميانداوە كە دەچنە چوارچێوەى تاوانى جەنگ ياخود تاوانى دژى مرۆڤايەتى و تاوانى لەناوبردنى بەكۆمەڵ لە عێڕاق.

 

ڕونيشكراوەتەوە، سەرجەم لايەن و كۆمەڵگەكانى عێراق بەدەست تاوانەكانى داعشەوە ڕوبەڕوى نەهامەتى بونەتەوە، ئامانجى ئەو فۆڕمە ئاگاداركردنەوەى تيمى نێودەوڵەتى يونيتادە لە زانياريەكانى تايبەت بە ڕێكخراوى داعش.

 

تیمەکە جەختیکردووەتەوە، ئەو زانياريیانە هاوكارى تيمى لێكۆڵينەوە دەكات كە تاوانەكانى داعش ديارى بكات و لێكۆڵينەوەكان بەرەو پێشەوە ببات بۆ لێپرسينەوە لە تاوانباران.