ناس کورد-
وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، ئۆتۆمبیل لەو فەرمانبەرە وەرگیراوەتەوە کە ئۆتۆمبیلەکەى بەکارهێناوە بۆ گواستنەوەى هەنار و لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی پێویستی له‌گه‌ڵ ئەنجامدەدرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی رونکردنەوەیەکى وەزارەتەکە کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە (30ى تشرينى يەكەمى 2020)، "دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی ئۆتۆمبیلی ژمارە (43- گواستنەوە و گەیاندن) له‌سۆسیال میدیاكاندا كاتێك فەرمانبەر (ئا. م. خ ) به‌ده‌ر لە رێنماییەكانی حكومەت ئۆتۆمبیلەكەی بەكارهێنابوو، دەستبەجێ بە بڕیاری وەزارەت ئۆتۆمبیلەكە لە فه‌رمانبه‌ری بەكارهێنەر وەرگیرایەوەو گەڕێندرایەوە بۆ ناو فه‌رمانگه‌ی بەڕێوەبەرایه‌تیه‌كەی".
ئاماژەى بەوەشکردووە "رۆژی یەكشەممە 01/011/2020 له كاتی دەوامی فەرمیدا فەرمانبەری ئاماژەپێكراو لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی پێویستی له‌گه‌ڵ ئەنجامدەدرێت.
وەزارەتى گواستنەوە دەڵێت "ئەو ئەفسەرەی هاتوچۆ كە وێنەكەی بڵاوكردۆتەوە، له بنه‌ماكانی ئەركی پیشەییانه‌ی خۆی لایداوه، چونكە ئەو كارە دوورە لە رەوشت و ئیتیكی پیشەیی، دەكرا بە شێوەی نووسراوی فەرمی سەرووی خۆی له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان لەم سەرپێچیه ئاگاداربكردبایهوه بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی پێویست".