ناس کورد-
پۆلیسى هەولێر دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى راگەیاند، بە تۆمەتى ئەنجامدانى حەوت جار دزیکردن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە ( 30ى تشرينى يەكەمى 2020)، نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی باکور، دوای ئاگادارکردنەوەیان بەبوونی ڕووداوێکی دزی لە مارکێتێک لە بەختیاری، تیمێکی لێکۆڵینەوەى پێکهێناوە و توانرا بە کەمتر لە دوو کاتژمێر تۆمەتبار بەناوی (ج.ن.ا) بەڕەگەز سوری دەستگیر بکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، "لەماڵەکەی دەستگیرا بەسەر کەلوپەلی دزراو و بەنیازی فرۆشتنەوەیان بوو".
بەوتەى پۆلیس، تۆمەتبار دانیناوە بە ئەنجامدانی (٧) تاوانی دزیکردن . پەڕاوی لێکۆڵیەوەی بۆ ڕێکخرا و ڕاگیراوە بەپێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادان.