گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەیاننامەیەک لە دارایی عێراقەوە لەبارەى دابەشکردنى موچە

2020.10.30 - 16:52
بەیاننامەیەک لە دارایی عێراقەوە لەبارەى دابەشکردنى موچە

ناس كورد-

 

وەزارەتى دارایی عێراق بەیاننامەیەکى لەبارەى دواکەوتنى دابەشکردنى موچەى ئەم مانگە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەو داهاتەى لەبەردەستیاندایە ناتوانن خەرجییەکان دابین بکەن و جگە لە بژاردەى قەرز هیچ چارەسەرێکى دیکەیان لەبەردەست نییە تا کۆتایی ئەمساڵ.

 

بەپێی بەیاننامەکە کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە (30ى تشرينى يەكەمى 2020)، چەندین پرسیار لە وەزارەتى دارایی کراوە لەبارەى دواکەوتنى دابەشکردنى موچەى ئەم مانگە، هاوشێوەى موچەى مانگەى رابردوو، ئەوان بەردەوام بەردەوام جەختیانکردووەتەوە کە داهاتى ئێستا بەهۆى دابەزینى نرخى نەوت و پابەندبوونى عێراق بە بڕیارەکانى ئۆپیک بەس نییە بۆ پڕکردنەوەى خەرجییەکان.


رونیشیکردووەتەوە، داهاتى نەوت کەمترە لەپڕکردنەوەى 50٪ى خەرجییەکان، پێشبینیش دەکەن تا داهاتویەکى نزیک ئەو رەوشە بەردەوام بێت.

 

هەروەها چەند پلانێکى خستوەتەڕوو بۆ چارەسەرکردنى ئەو دۆخە، یەکەمیان کورتخایەنە تا کۆتایی ئەمساڵ لە رێگەى قەرزکردن لە بانکە حکومییەکان، لەگەڵ مامناوەند و درێژخایەن لە رێگەى زیادکردنى داهات و کەمکردنەوەى خەرجى و داهاتە نانەوتییەکان.

 

وەزارەتى دارایی دەڵێت، داوایان لە پەرلەمان کردووە رێگەیان پێبدات بۆ قەرزکردنى 41 ترلیۆن دینار تا کۆتایی ئەمساڵ بۆ پڕکردنەوەى کورتهێنان و دابینکردنى موچە.