گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق لەبارەى داواى لێخۆشبوون لە كەمكردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوت رونکردنەوە دەدات

2020.10.30 - 16:27
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق لەبارەى داواى لێخۆشبوون لە كەمكردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوت رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

 

وەزارەتى نەوتى عێراق رەتيدەكاتەوە داواى لێخۆشبونيان كردبێت لە كەمكردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوت لە ساڵى 2021 دا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى نەوتى عێراق لەبەياننامەيەكدا کەوێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە بڵاويكردوەتەوە، (هەينى 30ى تشرينى يەكەمى 2020)، عێراق ئەندامى ڕێكخراوى ئۆپێكە، پشتگيرى هەر بڕيارێكى بە كۆمەڵ دەكات كە "ئۆپێك +" دەيدات دەربارەى سياسەتى بەرهەمهێنانى نەوت لە داهاتوو.

 

وەزارەتەكە ڕەتيشيدەکاتەوە، داوايان لە ڕێكخراوەكە كردبێت لە عێراق خۆشبن بۆ كەكردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوت لە ساڵى داهاتودا.

 

پێشتر ئاژانسى ڕۆيتەرز بڵاويكردبوەوە، عێراق و دەوڵەتانى تر لە گفتوگۆدان سەبارەت بەوەى كە پێويستە دەكات عێراق لەساڵى 2021 دا بڕى هەناردە كەمبكاتەوە ياخودنا.

 

 بەپێى وتەى سەرچاوەيەك عێراق و كوێت ئيمارات لە گفتوگۆى ئەوەدان كە پێويست دەكات كەمكردنەوەى بەرهەم لەساڵى داهاتوشدا بەردەوام بێت یان نا، چونكە ئەو سێ وڵاتە كێشەى داراييان بۆ دروستبووە.