گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پلەكانی گەرما دادەبەزێت

كەشناسی هەرێم: لە زۆرینەی ناوچەكانی هەرێم باران دەبارێت

2019.05.08 - 15:28
App store icon Play store icon Play store icon
كەشناسی هەرێم: لە زۆرینەی ناوچەكانی هەرێم باران دەبارێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی كەشوهەوای سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە. . لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، پێشبینی ئەوە كراوە سبەینێ لە زۆرینەی ناوچەكانی هەرێم وەك (سلێمانی، هەولێر، كەركوك، چەمچەماڵ و دهۆك) باران بەشێوەی بچڕ بچڕ ببارێت. . لەبارەی پلەی گەرمی سبەینێ‌ (پێنجشەممە)ی شارەكانی كوردستانیش، لەراگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرمی چەند پلەیەك دابەزێت و لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 25 و نزمترین 18 پلە بێت، لە سلێمانی 27 بە 15 و دهۆك 27 بە 17 و كەركوك 26 بە 19 بێت. .