گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێکیان کەنەدییە

حکومەتی هەرێم 26 ملیۆن دۆلار دەداتە دوو کۆمپانیای بیانی

2020.10.30 - 13:55
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم 26 ملیۆن دۆلار دەداتە دوو کۆمپانیای بیانی

ناس كورد-

حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی رابردوو نزیكەی 26 ملیۆن دۆلاری وەك هەقدەستی كاركردنی نەوت داوەتە دوو كۆمپانیای بیانی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی هەواڵێكی پێگەی یاهۆ فاینانس (30ی تشرینی یەکەمی 2020)، كۆمپانیای شامارانی كەنەدی ڕایگەیاندووە، 16 ملیۆن دۆلاریان وەك هەقدەستی كاركردنی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە، لەو بڕەش پێنج ملیۆن و 400 هەزار دۆلاری وەك پوختەی داهات بۆ كۆمپانیاكە ماوەتەوە.

 

كۆمپانیای شاماران كۆمپانیایەكی پەرەپێدان و دۆزینەوەی نەوتییە و كارەكانی لە هەرێمی كوردستان چڕكردووەتەوە، هەروەها خاوەنداری لە 27.6%ی كارەكانی بلۆكی ئەتروش دەكات.

 

هەروەها كۆمپانیای گۆڵف كیستۆنیش رایگەیاندووە، بڕی نۆ ملیۆن و 900 هەزار دۆلاریان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە كە وەك هەقدەستی فرۆشی نەوتی شێخان بووە بۆ مانگی ئەیلول.