ناس کورد-
بەهۆی ڕووداوەکەی شاری نیسی فەڕەنسا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە تویتێکدا "هاوسۆزی و هاوخه‌می" بۆ كه‌سوكاری قوربانیان و گه‌ل و حكومه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌ربڕی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (30ی تشرینی یه‌كه‌می 2020) لە تویتێکدا لە هەژماری خۆی زمانی كوردی نوسیویەتی، "سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و کاره تیرۆرستییه ده‌که‌م، که له شاری نیس له فه‌ره‌نسا ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی کرده ئامانج و بوونه قوربانی."
له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌دا سه‌ره‌خۆشی قوڵ "پێشکه‌ش به خێزان و که‌سوکاری قوربانییان و گه‌ل و حکومه‌تی فەڕه‌نسا ده‌که‌م، له‌م کاته سه‌خته‌دا هاوسۆز و هاوخه‌میانم."
ده‌قی تویته‌كه‌ی:
"سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و کاره تیرۆرستییه ده‌که‌م، که له شاری نیس له فه‌ره‌نسا ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی کرده ئامانج و بوونه قوربانی. سه‌ره‌خۆشیی قووڵم پێشکه‌ش به خێزان و که‌سوکاری قوربانییان و گه‌ل وحکومه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌که‌م، له‌م کاته سه‌خته‌دا هاوسۆز و هاوخه‌میانم".
ئاژانسى فرانس پرێس ئاشكرای كرد، هێرشبەرەكەى شارى نيس كە سێ كەسى كوشت كۆچەرێكى تونسييە و تەمەنى 21 ساڵە، لە ئيتاڵياوە پێش چەند هەفتەيەك چووەتە فەرەنسا.
فرانس پرێس (29ى تشرينى يەكەمى 2020) بڵاويكردووەتەوە، ئەو كەسەى هێرشەكەى سەر كەنيسەكەى شارى نيسى ئەنجامدا ناوى "ئيبراهيم عوساوى"ييە و تەمەنى 21 ساڵە.
ڕونيشكراوەتەوە، ناوبراو چەند هەفتەيەك پێش ئێستا لە ئيتاڵياوە ڕويكردووەتە فەرەنسا، هێزەكانى پۆليس برينداريان كردووە و گواستراوەتەوە نەخۆشخانە.
لاى خۆيەوە "كريستيان ئيتروسى" سەرۆكى شارەوانى نيس باسى لەوەكردوە، ناوبراو لەكاتى چارەسەركردندا بەردەوام "الله اكبر"ى وتووەتەوە، تائێستاش نازانرێت كە لەلايەن هێزە ئەمنى و هەواڵگريەكانى فەرەنساوە ناسراو بووە ياخود نا.
ئاژانسەكە ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، عوساوى لە كۆتايى مانگى سێپتەمبەردا لە دورگەى لامبيدوساى ئيتاڵييەوە چووەتە فەرەنسا كە لەوێ لە كەرەنتينەدا بووە بەهۆى بڵاوبونەوەى كۆرۆناوە، دواتر ڕێگەى دراوە بڕوات و فەرمانى پێكراوە كە خاكى ئيتاڵيا جێبهێڵێت.