گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئەى بۆ باسی هۆڵۆکۆست ناکەن؟’’

بەهۆی داوایەک لە فەڕەنسییەکان ئینستاگرام هەژمارەکەى خامنەیی داخست

2020.10.30 - 13:32
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی داوایەک لە فەڕەنسییەکان ئینستاگرام هەژمارەکەى خامنەیی داخست

ناس کورد-

تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام هەژماری فەرمی ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران بە زمانی فەڕەنسی داخست.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەوی چوارشەممە، عەلی خامنەیی لە پەیامێکی کورتدا لەو هەژمارەوە داوای لە گەنجانی فەڕەنسی کردبوو کە لە سەرۆک کۆماری خۆیان پرسیار بکەن کە بۆچی لە سووکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلامی (د.خ) پاڵپشتی دەکات و ناوی ئازادی ڕادەربڕینی لەسەر دەنێت، بەڵام گومانکردن لە هۆلۆکۆست لەوێ تاوانە و ئەگەر کەسێک شتێک لە بارەیەوە بنوسێت ئەبێ بچێتە زیندان."

 

بەهۆی ئەو لێدوانەوە، کۆمپانیای فەیسبوک کە خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامە هەژمارەکەى خامنەیی داخست و دواتر بەرپرسانی نوسینگەی ڕاگەیاندنی خامنەیی هەژمارێکی تریان کردەوە.

هەژماری ئینستاگرامی فەڕەنسەوی ئایەتوڵڵا خامنەیی داخرا