گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لۆپان: بەرەو ڕیشەكێشكردنی ئیسلامگەرایی لە فەڕەنسا

2020.10.30 - 13:03
App store icon Play store icon Play store icon
لۆپان: بەرەو ڕیشەكێشكردنی ئیسلامگەرایی لە فەڕەنسا

ناس کورد-

كارین لۆپان، سیاسەتوانی ڕاستڕەوی فەرەنسی هێرشەكەی سەر كڵێسای نۆتردامی بە پەرەسەندنێكی دراماتیكی "كارە شەڕخوازییە ئیسلامییەكان" دایە قەڵەم دژی فەڕەنسا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لۆپان لە تویتێك كە ناس كورد دیویەتی (30ی تشرینی یەكەمی 2020) دەڵێت، "خێرابوونی دراماتیكیانەی كارە شەڕخوازییەكان دژی هاوڵاتیان و دەوڵەتەكەمان سەركردەكانمان ناچار دەكات وەڵامێكی گشتگیر بدەینەوە كە ئامانج لێی "ریشەكێشكردنی ئیسلامگەرایی بێت لە خاكەكەمان".

 

ئاژانسى فرانس پرێس ئاشكرای كرد، هێرشبەرەكەى شارى نيس كە سێ كەسى كوشت كۆچەرێكى تونسييە و تەمەنى 21 ساڵە، لە ئيتاڵياوە پێش چەند هەفتەيەك چووەتە فەرەنسا.

 

فرانس پرێس (29ى تشرينى يەكەمى 2020) بڵاويكردووەتەوە، ئەو كەسەى هێرشەكەى سەر كەنيسەكەى شارى نيسى ئەنجامدا ناوى "ئيبراهيم عوساوى"ييە و تەمەنى 21 ساڵە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، ناوبراو چەند هەفتەيەك پێش ئێستا لە ئيتاڵياوە ڕويكردووەتە فەرەنسا، هێزەكانى پۆليس برينداريان كردووە و گواستراوەتەوە نەخۆشخانە.

 

لاى خۆيەوە "كريستيان ئيتروسى" سەرۆكى شارەوانى نيس باسى لەوەكردوە، ناوبراو لەكاتى چارەسەركردندا بەردەوام "الله اكبر"ى وتووەتەوە، تائێستاش نازانرێت كە لەلايەن هێزە ئەمنى و هەواڵگريەكانى فەرەنساوە ناسراو بووە ياخود نا.

 

ئاژانسەكە ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، عوساوى لە كۆتايى مانگى سێپتەمبەردا لە دورگەى لامبيدوساى ئيتاڵييەوە چووەتە فەرەنسا كە لەوێ لە كەرەنتينەدا بووە بەهۆى بڵاوبونەوەى كۆرۆناوە، دواتر ڕێگەى دراوە بڕوات و فەرمانى پێكراوە كە خاكى ئيتاڵيا جێبهێڵێت.