گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو ڕووداو لە یەک ڕێگادا

لە كەلار بەهۆی ڕوداوی هاتوچۆوە سێ كەس بریندار بوون

2020.10.30 - 12:40
لە كەلار بەهۆی ڕوداوی هاتوچۆوە سێ كەس بریندار بوون

ناس كورد-

پۆلیسی هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لە دوو ڕوداوی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای پشتێنەی شاری كەلار سێ كەس برینداربون، بریندارەكان گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار و لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكە دەستی پێكردووە.

 

پۆلیسی هاتووچۆی گەرمیان (هەینی، 30ی تشرینی یەكەمی 2020) لە ڕاگەیەنراوێكدا دەڵێت، بەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای پشتێنەی شاری كەلار (حەولی) ئۆتۆمبێلێكی جۆری توێتاپیكاب كۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی كێشا بەستونی ڕوناكی ڕێگاكەدا، بەو هۆیەشەوە جگە لەزیانی ماددی كە بەر ئۆتۆمبێلەكەو ستونی ڕوناكیەكە كەوت، لێخوڕی ئۆتۆمبێلەكەش برینداربوو.

 

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، لەسەر هەمان ڕێگای پشتێنەی شاری كەلار بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا مارك و پیكاب دێر، دوو كەس برینداربوون كە شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەكە بوون، بریندارەكان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكە دەستی پێكردووە.