گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەناڵێکی ئەمەریکی زانیاری ئاشکرا دەکات

هەڕەشە لە بەرپرسە باڵاکانی ئەمەریکا دەکرێت کە لەوانەیە پەیوەندی بە قاسم سولەیمانییەوە هەبێت

2020.10.30 - 11:45
App store icon Play store icon Play store icon
هەڕەشە لە بەرپرسە باڵاکانی ئەمەریکا دەکرێت کە لەوانەیە پەیوەندی بە قاسم سولەیمانییەوە هەبێت

ناس کورد-

کەناڵی NBCی ئەمەریکی ئاشکرای کرد، لە مانگی ڕابردووەوە چەندین بەرپرسی باڵای سەربازیی پنتاگۆنی ئەمەریکا ڕوبەڕوی هەڕەشە بوونەتەوە و پێشبینی دەکرێت پەیوەندی بە ڕووداوی کوشتنی قاسم سولەیمانییەوە ئەمساڵ، کەناڵەکە پشتی بە قسەى پێنج بەرپرسی باڵای ئەمەریکی بەستووە کە بەهۆی هەستیاری بابەتەکە ڕەتیان کردووەتەوە ناویان بڵاوبکرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵەکە لە ڕاپۆرتێکدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (30ی تشرینی یەکەمی 2020) دەشڵێت، بەرپرسانی پاراستنی یاسا ئاگادارکراونەتەوە لە هەڕەشەکان کە هێشتا بەردەوامن، نەک تەنها لە خاکی ئەمەریکاوە بەڵکو لە دەرەوەش هەڕەشە دێن.


بەپێی لێدوانی ئەو بەرپرسانەى قسەیان بۆ NBC کردووە، "بەپێی زانیارییەکان هەڕەشەکان زیاتر ئەو بەرپرسانەیان گرتووەتەوە کە بەشداری ئۆپراسیۆن و بڕیاری کوشتنی قاسم سولەیمانییان کردووە."

 

بە قسەى دوو لە بەرپرسەکان، زانیاری ئەوەش هەیە کە "دوژمنان لیستێکیان" لە بەرپرسانی باڵ دەستنیشان کردووە بۆ ئەوەى بیانکەنە ئامانج.

 

ڕۆژی 3ی کانونی دووەمی ئەمساڵ قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران و مەهدی موهەندیس، جێگری دەستەى حەشدی شەعبی لە هێرشێکی ئاسمانیی ئەمەریکیدا لە فڕۆکەخانەى بەغدا کوژران.