گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’لە نزیکەوە چاودێری دەکەین’’

هەڵوێستی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر داخستنی کامپی ئاوارەکان لە هەرێم و عێراق

2020.10.30 - 09:17
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر داخستنی کامپی ئاوارەکان لە هەرێم و عێراق

ناس کورد-

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیەنراوێکی لەبارەى بڕیاری حکومەتى عێراق بۆ داخستنی کامپەکانی پەنابەران لە عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بە هەماهەنگی ئێمە نەبووە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەی جنین بلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا (30ی تشرینی یەکەمی 2020) دەڵێت، "حکومەتى عێراق بڕیاری داوە بە داخستنی زۆرێک لە کامپەکانی ئاوارەکان تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ، لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا هەنگاوەکان دەستیان پێکردووە و چەند کامپێک داخراون و هەندێکیشیان تێکەڵ کراون، حکومەتیش ئاماژەی بەوە داوە کە بەنیازە کامپی زیاتر دابخات."

 

باسی لەوەش کردووە، "ئەو بڕیارانە بە شێوەیەکی سەربەخۆیانە دراون و هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان نەکراوە چونکە ئێمە بەشداری گفتوگۆکانی حکومەت ناکەین لەبارەى کامپەکانەوە، بۆیە بەرپرسیارێتی سەرەکی لەبارەى چارەنوس و پاراستنی ئاوارەکان دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتى نیشتمانیی عێراق."

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کردووەتەوە کە پشتگیری گەڕانەوەى خۆبەخشانەى ئاوارەکان دەکەن بۆ ناوچەکانی خۆیان بۆئەوەى لە ژیانێکی سەقامگیر و بەڕێزدا بژین، "ئێمەش بەردەوامین لە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتى عێراق لەبارەى هاوکارییە مرۆییەکان و یارمەتی ئەو خێزانانە دەکەین کە دەچنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان."

 

ئاماژەى بەوەش کردووە کە "نەتەوە یەکگرتووەکان لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکات و لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ حکومەتى عێراق بۆ دۆزینەوەى چارەسەری هەمیشەیی بۆ دۆخی ئاوارە بێدەرەتانەکان لە عێراق."