گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری شەڕی کاتی زیادکراو

بەرپرسێکی پارتی ’’فێڵێک’’ ئاشکرا دەکات بۆ کەمکردنەوەی کورسییەکانی کورد

2020.10.30 - 08:58
بەرپرسێکی پارتی ’’فێڵێک’’ ئاشکرا دەکات بۆ کەمکردنەوەی کورسییەکانی کورد

ناس كورد-
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ڕایدەگەیەنێت، لە پەرلەمانی عێراق لەكاتی گفتوگۆكردن لەسەر بازنەكانی هەڵبژاردن لە پارێزگای كەركوك، لایەنە عێراقییەكانی پارێزگاكانی كەركوك و موسڵ هەموو هەوڵێكیان ئەوە بوو قەبارەی كورد لەو دوو پارێزگایە كەم بكەنەوە.

 

شەوی رابردوو دوای مشتومڕ و گفتوگۆیەکی زۆر، پەرلەمانی عێراق ژمارەى کورسییەکانی پارێزگای کەرکوکی یەکلایی کردەوە و 12 کورسی بۆ ئەو پارێزگایە تەرخان کرا، ئەوەش لەکۆی 329 کورسی.

 

خەسرۆ گۆران، ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی لە چاوێکەوتنێکدا بۆ میدیای حزبەکەى کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (30ی تشرینی یەکەمی 2020) لەبارەی ئەو شەڕەی لەسەر بازنەكانی هەڵبژاردن لە كەركوك و موسڵ كرا بە "ستەم كردن لە كورد" دەزانێـ و بڕوای وایە لایەنە عێراقییەكان لەو دوو پارێزگایە هەموو هەوڵێكیان داوە "قەبارەی كورد كەم بكەنەوە".

 

خەسرۆ گۆران ڕوونیكردەوە، توركمانەكان پەڵپی ئەوەیان گرتووە دەبێت ناوچە كوردنشینەكان تەنیا چوار كورسییان بۆ تەرخان بكرێت، ناوەڕاستی كەركوك پێنج كورسی و باشور و ڕۆژئاوای كەركوك كە ناوچەكانی حەویجە و ریاز دەگرێتەوە سێ كورسییان بۆ تەرخان بكرێت، کە ئەوەش کورسی کوردی کەم دەکردەوە.

 

بەڵام بەپێی ڕێککەوتنی کۆتایی و دەنگدانی پەرلەمان، ته‌واوی ناوچه‌كانی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ گه‌ڕه‌كه‌ كوردییه‌كانی ناو شار ده‌كرێنه‌ یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن و پێنج كورسیان بۆ ته‌رخان ده‌كرێت، ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی كه‌ركوكیش كه‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی تێدان چوار كورسییان بۆ ته‌رخانكراوه‌، ئه‌و سێ كورسییه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ تایبه‌ت كراون به‌ ناوچه‌ عه‌ره‌بییه‌كانی حه‌ویجه‌ و ڕیاز له‌ باشووری خۆرئاوای كه‌ركوك.

 

بەرپرسەكەی پارتی دەڵێت، پێویستە پارتی و یەكێتی و لایەنە كوردییەكانی دیكە بەیەكەوە ستراتیژێكی چڕوپڕی نەتەوەییانە و كوردستانیانە دابڕێژن بۆ ئەوەی بتوانن، نەك هەر پێنج كورسی بازنەی ناوچە كوردییەكان بەدەستبهێنن، بەڵكو كار بۆ ئەوە بكەن لە ناوەڕاستی كەركوكیش لە بازنەی هەمووان، دوو كورسی دیكە بۆ كورد مسۆگەر بكەن.

 

وەك گۆران باسیكردووە، ئەو دوو كورسییە بۆ كورد گرنگ دەبن، چونكە پارێزگاری لە سەنگی كورد لە پارێزگاكە دەكەن و پارسەنگی هێز بە تای كورددا دەخەن