گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وتەکەی کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە

مەهاتير محەمەد: موسوڵمانان مافى خۆيانە مليۆنان فەرەنسى بكوژن

2020.10.30 - 00:09
App store icon Play store icon Play store icon
مەهاتير محەمەد: موسوڵمانان مافى خۆيانە مليۆنان فەرەنسى بكوژن

ناس کورد-

مەهاتير محەمەد، سەرۆك وەزيرانى پێشووى ماليزيا پێى وايە، موسوڵمانان مافى خۆيانە مليۆنان فەرەنسى بكوژن، ئەو تويتەى مەهاتير هەراى نايەوە و شەپۆلێكى توڕەبوونى دروستكرودوە و تۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەريش پۆستەكەى سڕيوەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى هەواڵى فەرەنسى بڵاويكردووەتەوە، (پێنجشەممە 29ى تشرينى يەكەمى 2020)، دواى ماوەيەكى كەم لە هێرشەكەى شارى نيس كە بووە هۆى كوشتنى سێ كەس، مەهاتير محەمەد، سەرۆك وەزيرانى پێشووى ماليزيا لە تۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر نوسيويەتى، ڕەزامەند نييە لەسەر ئەو هێرشە، بەڵام ئازادى ڕادەربڕين ئيهانەكردنى كەسانى تر ناگرێتەوە.

 

ئەوەشى نوسيوە، فەرەنسيەكان بە درێژايى مێژوويان ژمارەيەكى زۆر موسوڵمانيان كوشت، بۆيە موسوڵمانەكان مافيان هەيە كە هەست بە توڕەيى بكەن و مليۆنان فەرەنسى بكوژن، ئەوەش وەك وەڵامدانەوەى كۆمەڵكوژيەكانى ڕابردوو.

 

سەرۆك وەزيرانى پێشووى ماليزيا هێماى بۆ ئەوەشكردووە، بەشێوەيەكى گشتى موسوڵمانان ياساى چاو بە چاويان جێبەجێ نەكردوە "خوێن بە خوێن"، موسوڵمانان ئەوە ناكەن و لەسەر فەرەنسيەكانيش پێويستە كە ئەوە نەكەن.

 

لە درێژەى تويتەكەيدا دەشڵێت: "ئيمانوێل ماكرۆنى سەرۆكى فەرەنسا ديارنييە كەسێكى شارستانى بێت و ئەو كەسێكى زۆر سەرەتاييە، لەسەر فەرەنسيەكان پێويستە گەلەكەيان فێربكەن ڕێزى هەستى كەسانى تر بگرن، ئێوە كردەوەى كەسێكى توڕەتان خستە سەرشانى هەموو موسوڵمانان، موسوڵمانانيش مافى ئەوەيان هەيە سزاى فەرەنيسەكان بدەن، بايكۆتيش قەرەبوى ئەو هەڵانە ناكاتەوە كە چەندين ساڵ فەرەنسيەكان كردويانە.