ناس کورد-
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند لەبەر بەرژەوەندی هاووڵاتیان بڕیارێكی نوێی بۆ هه‌موو هاووڵاتییه‌كی باجده‌ر له هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد، بەڵام بڕیارەکە مەرجێکی هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له پۆستێكدا كه له رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانییەوە بڵاویكردووەتەوە، ڕایگەیاند: "بڕیارمان دا به لێخۆشبوو‌ن له‌سه‌رجه‌م ئه‌و سزا و سوانه‌ی له‌سه‌ر باجده‌رانی هه‌رێمی كردستان له ساڵانی رابردوو له‌سه‌ریان كه‌ڵه‌كه بووه".
ئاماژەی بەوەشکردووە: "مەرجی بڕیاره‌كه ئەوەیە کە باجده‌ران تا (31/12/ 2020) پاكتاوی باجه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان بكه‌ن".
پێشتریش، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (پێنجشەممە 29ی تشرینی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند: " ئێمه تێده‌گه‌ین له‌و دۆخه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستاندا دروست بووه، پشتگیری له خاوه‌نكاره‌كان ده‌كه‌ین، هاوكاریان ده‌بین و ده‌سبه‌رداری سزاكانیان دەبین."
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، دۆخی خاوەنکار و دوکاندارەکان و بەشێکی زۆری هاووڵاتیانی هەرێم لە ڕووی داراییەوە بەرەو خراپی ڕۆیشتووە.