گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری ورد لەوبارەیەوە بزانە

هەشت خوێناويترين هێرشەكانى فەرەنسا لە پێنج ساڵی ڕابردوودا

2020.10.29 - 23:32
App store icon Play store icon Play store icon
هەشت خوێناويترين هێرشەكانى فەرەنسا لە پێنج ساڵی ڕابردوودا

ناس کورد-

لە شارى نيسى فەرەنسا لە هێرشێكدا سێ كەس كوژران و لە شارى ئافينيۆنيش دووكەسى تر، لەماوە رابردووشدا مامۆستايەك بەهۆى پيشاندانى وێنەى كاريكاتێرى پێغەمبەرى ئيسلامەوە (درودى خواى لەسەر بێت) بە خوێندكارەكانى، سەربڕدرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرجەم ئەو ڕووداوانە لەلايەن دەسەڵاتدرانى فەرەنساوە بە تيرۆرستى وەسفكراون، لەماوەى چەند ساڵى رابردووشدا چەندين هێرش لە فەرەنسا ئەنجام دراون، کە ئەمانە بەشیکیانن: 

 

- 25\9\2020 دوو كەس لە نزيك بارەگاى پێشوى رۆژنامەى چارلى ئيبدۆ هێڕشيان كرايە سەر و بە چەقۆ برينداركران.

 

- 3\10\2019 "مايكڵ هاربۆن"ى تەمەن 45 ساڵ و شارەزاى تەكنەلۆژى كە لە بنكە پۆليسى شارى پاريس كارى دەكرد و پێش 10 ساڵ موسوڵمان ببوو، سێ پۆليسى كوشت و دواتر خۆشى كوژرا.

 

- 23\3\2018 چەكدارێك سێ كەسى لە باشورى خۆرئاواى فەرەنسا كوشت و چەندنين كەسى لە سۆپەرماركێتێكدا بە بارمتەگرت و دواتر لەلايەن پۆليسەوە كوژرا.

 

- 26\7\1016 دوو هێرشبەر قەشەيەكيان كوشت و كەسێكى تريان برينداركرد لە كەنيسەيەك لە باكورى فەرەنسا، دواتر لەلايەن هێزە ئەمنيەكانەوە كوژرا.

 

- 14\7\2016 چەكدارێك بە بارهەڵگرێكەوە خۆى دەكات بەناو ئاهەنگى ڕۆژى باستيل لە نيس و 86 كەس دەكوژێت و دەيانى تر بريندار دەكات، ڕێكخراوى داعشيش بەرپرسارێتى خۆى لە هێڕشەكە ڕاگەياند.

 

- 14\6\2016 فەرەنسيەكى بە ڕەگەز مەغريبى سەركردەيەكى پۆليس و هاوڕێ كچەكەى بوو لەبەردەم ماڵەكەى خۆيدا كوشت لە پاريس، ئەويش دانينابوو بەوەدا كە ڕێكخراوى داعش داوايان لێكردوە ئەو كارە بكات.

 

- 13\11\2015 ئەو شەوەى پاريس هەژا، زنجيرەيەك هێرشى يەك كاتدا بە چەك و بۆمب ئەنجام دران و تێياندا 130 كەس كوژران و 368 كەس بريندار بوون كە ڕێكخراوى داعش ئەنجاميدا، دوو لە هێرشبەرەكان بەلجيكى بوون و سيانيان فەرەنسى.

 

- 7\1\2015 دوو چەكدار چونە سەر كۆبونەوەيەكى دەستەى هەواڵى گۆڤارى چارلى ئيبدۆ و 12 ئەندامى گۆڤارەكەيان كوشت، ڕۆژى دواتريش چەكدارێك پۆليسێك چوار كەسى ترى كوشت و دواتر لەلايەن پۆليسەوە كوژرا.