گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر لەبارەیەوە بزانە

جۆرێكى نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەركەوت

2020.10.29 - 23:11
جۆرێكى نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەركەوت

ناس کورد-

بەپێى لێكۆڵينەوەيەكى نوێ، جۆرێكى نوێى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە سەرتاسەرى كيشوەرى ئەوروپا بڵاوبووەتەوە كە گومان دەكرێت لە ئيسپانيا دروست بووبێت و زۆرينەى ئەو حاڵەتانەشى ئێستا ڕادەگەيەنرێن لەو جۆرە نوێيەن.

 

بەپێى ڕاپۆرتێك كە تۆڕى "CNBC" بڵاويكردووەتەوە، بەپێى لێكۆڵينەوەيەكى تيمێكى زانايانى نێودەوڵەتى كە چاودێرى گۆڕانكارى بۆ ماوەيى ڤايرۆسى كۆرۆنا دەكەن، بۆيان دەركەوتووە هەر گۆڕانكاريەكى نوێ هێمايەكى بۆماوەيى تايبەتى هەيە لەڕێگەيەوە دەتوانرێت ئەو شوێنە بزانرێت بۆ يەكەمجار لێوەى دەركەوتوە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، جۆرێكى نوێ لە كۆرۆنا لەلايەن زانايانى سويسرا و ئيسپانيا لە زانكۆى بازل و پەيمانگاى پزيشكى زيندەيى لە فالەنسيا و زانكۆى فالەنسيا دۆزراوەتەوە، جۆرە نوێكە يەكەمجار لە ئيسپانيا تۆماركراوە و 40%ى حاڵەتەكانى توشبوون ئەو جۆرەن.

 

باس لەوەشكراوە، هەروەها ڕێژەكە لە چەند وڵاتێكى وەك سويسرا و ئێرلەندا و بەريتانيا گەيشتووەتە 70% و هەرەها لە نەرويج و لاتيفيا و هۆڵەندا و فەرەنساش بڵاوبوەتەوە.

 

زانايان تەئكيديشيان كردوەتەوە، هيچ بەڵگەيەكيان نييە لەسەر ئەوەى كە ڤايرۆسە نوێكە بڵاوبونەوەى خێراترە لە جۆرەكانى تر ياخودنا.

 

لێكۆڵينەوەكە دەڵێت، ئەو كەسانەى سەردانى ئيسپانيايان كردوە بۆ پشوو و گەڕاونەتەوە رۆڵێكى گەورەيان بينيوە لە بڵاوكردنەوەى ئەو جۆرە نوێيە لە سەرتاسەرى ئەوروپادا.