گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’لە هەڵبژاردن نزیک بووینایە باشتربوو’’

پەیامێک لەناو مەکتەبی سیاسیی یەکێتییەوە سەبارەت بە دۆخی کەرتی تەندروستیی هەرێم

2020.10.29 - 22:47
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لەناو مەکتەبی سیاسیی یەکێتییەوە سەبارەت بە دۆخی کەرتی تەندروستیی هەرێم

ناس کورد-

د. میران محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە نوسینێکدا ڕایگەیاند، ئەگەر کۆرۆنا لەوادەی هەڵبژاردنەوە نزیکتر بوایە بەدڵنیاییەوە ئێستا بارودۆخی نەخۆشخانە و خزمەتگوزاریە تەندروستیەکانی کۆرۆنا باشتر دەبوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەشڵێت: " خۆشحاڵم کە سەرکردایەتیە نوێیەکەمان لە یەکێتی لە چەند مانگی رابردوودا بێ ئەوەی هەڵبژاردنێک لە ئارادابێت و راستەوخۆ بە سەرپەرشتی کاک لاهور هاوسەرۆکی یەکێتی گەشتی فراوانی پڕکردنەوەی کەموکورتیەکانی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنامان ئەنجامداوە."

 

دەقی نوسینەکەی د. میران محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان:

 

حزب بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا

 

ئەگەرچی هێشتا مەترسیەکانی کۆرۆنا  زۆرە بەڵام مایەی خۆشحاڵیە کە لەهەندێک ناوچەی وەک گەرمیان و راپەڕین ئامارەکانی گیانلەدەستدان لەدابەزینی بەرچاودایە،ئەگەر بۆ هەموو جیهان کۆرۆنا کارەسات و تەحەدیەکی گەورەبوبێت ئەوا بۆ باردۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان کارەساتەکە گەورەتر و جەرگبڕترە، رۆژێگارێکی تاریکە و ئەو خەڵکە لەهەموو کات پێویستی بە دەستگیرۆیی زیاترە.

 

حزبەکانیش کە ئێستا خەڵکێکی زۆر لێیان نائومێدە و بەردەوام بەڵێنەکانی بانگەشەیان دەداتەوە بەڕوودا  کەمتر لەوەی پێویست بوو گرنگیان بە کۆرۆنا و خزمەتگوزاریەکانی تەندروستی دەدا کە مرۆڤ بە ئاسانی هەستی دەکرد گەر کۆرۆنا لەوادەی هەڵبژاردنەوە نزیکتر بوایە بەدڵنیاییەوە ئێستا بارودۆخی نەخۆشخانە و خزمەتگوزاریە تەندروستیەکانی کۆرۆنا باشتر دەبوو.

 

هیوادارم بە منەت کردن لێم تێنەگەن گەر بڵێم خۆشحاڵم کە سەرکردایەتیە نوێیەکەمان لە یەکێتی لە چەند مانگی رابردوودا بێ ئەوەی هەڵبژاردنێک لە ئارادابێت و راستەوخۆ بە سەرپەرشتی کاک لاهور هاوسەرۆکی یەکێتی گەشتی فراوانی پڕکردنەوەی کەموکورتیەکانی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنامان ئەنجامداوە بەدڵنیاییەوە وەک چۆن خەڵک داوادەکەن کە پارەی حزبەکان بۆ خەڵک تەرخانبکرێتەوە، سوپاس بۆ خوا کە توانیومانە بەشێکی باش لە پێداویستی پزیشکی و هاوکاری پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و کردنەوەی نەخۆشخانە لەسەر ئەرکی یەکێتی جێبەجێ بکەین.

 

دەربەندیخان بەتایبەتی و گەرمیان و ڕاپەڕین کە دەوترا زۆرترین مەترسیان لەسەرە هەرزوو بە هاوسەرۆکی یەکێتی و تیمی سەرکردایەتیمان خۆی گەیاندە ئەوێ و بەهەمان شێوە بۆ هەڵەبجە و راپەرین و ناوچەکانی تر بە چەشنێک کە ئێستا ئامارەکانی ئەو شوێنانە سوپاس بۆ خوا باشترە بەوجۆرەبوو کە یەکێتی پرسی تەندروستی و کۆرۆنای خستە پێش هەموو پرسە سیاسیەکانی تر و پێش هەر کۆبونەوە و چالاکیەکی دیبلۆماسی سەرکردایەتی نوێ لە نەخۆشخانە و ناوەندەکانی چارەسەری کۆرۆنادا کاتەکانی بەسەردەبرد.

هەموو ئەمانە تروسکایەکی ئومێدە کە لەم مەترسیە جیهانیەدا توانیبێتمان خزمەتێکی کەم بەبێ هیچ بەرژەوەندی و موزایەداتێک و  بە رەفتار نەک بە گوفتار ببینە مایەی خزمەتێک.

 

سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدان و هەموو ئەو ئازیزانەمان کە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و نزا بۆ چاکبونەوەی نەخۆشەکانمان دەکەم.

 

خوای گەورە هەموو کوردستان و ئێوەش بپارێزێت