گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەسرور بارزانی بۆ خاوەنکارەکان: دەستبەرداری سزاکانتان دەبین

2020.10.29 - 22:30
مەسرور بارزانی بۆ خاوەنکارەکان: دەستبەرداری سزاکانتان دەبین

ناس کورد-

سه‌رۆكی  حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی كۆرۆنا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، پشتگیری لە خاوەنکارەکان دەکەن و دەستبەرداری سزاکانیان دەبن.

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (پێنجشەممە 29ی تشرینی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، ئێمه‌ تێده‌گه‌ین له‌و دۆخه‌ی كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا دروست بووه‌، پشتگیری له‌ خاوه‌نكاره‌كان ده‌كه‌ین، هاوكاریان ده‌بین و ده‌سبه‌رداری سزاكانیان دەبین."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، دۆخی خاوەنکار و دوکاندارەکان و بەشێکی زۆری هاووڵاتیانی هەرێم لە ڕووی داراییەوە بەرەو خراپی ڕۆیشتووە.