ناس کورد-
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەدوای هێرشەکەی شاری نیسی فەرەنسا پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ فەرەنسا دووپاتکردەوە و ڕاشیگەیاند، نە فەڕەنسا و نە هیچ وڵاتێک ناتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر لەگەڵ ئەو هێرشانە هەڵبکات و پێویستە ڕابگیرێن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا (پێنجشەممە 29ی تشرینی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند: " دڵمان لەگەڵ خەڵکی فەرەنسایە، ئەمریکا لەم ڕووبەڕووبوونەوەدا پاڵپشتی کۆنترین هاوپەیمانی دەکات (فەڕەنسا) و پێویستە ئەو هێرشانەی ئیسلامییە ڕادیکاڵە تیرۆریستەکان دەستبەجێ بوەستێندرێن".
ترەمپ ئاماژەی بەوەشكردووە: "نە فەڕەنسا و نە هیچ وڵاتێکی دیکە ناتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژ لەگەڵ ئەو هێرشانەدا هەڵبکات."
لەدوای دروستبوونی گرژییە ئاینییەکان لەنێوان فەڕەنسا و جیهانیی ئیسلامی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی تشرینی یەکەمی 2020، لە هێرشێکدا لەبەردەم کڵێسای نۆتردام لەشاری نیسی فەڕەنسا سێ کەس کوژران و دوای هێرشەکەش سەرۆکی فەڕەنسا سەردانی شوێنی ڕووداوەکەی کرد.
لەمیانەی قسەکردنیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان، ماکرۆن ڕووداوەکەی بە "هێرشێکی تیرۆرستیی ئیسلامی" ناوبرد و ڕایگەیاند: "بۆیە هێرشمان دەکرێتەسەر، چونکە ئێمە دهستمان به بههاكانی خۆمان بۆ ئازادی گرتووە و لەبەرامبەر تیرۆرزیم ملکەچ نەبووین."
وتیشی: "ئەو هێزانەی کە بڵاوکراونەتەوە بۆ پاراستنی شوێنە ئاینییەکان و قوتابخانەکان و شوێنە گرنگەکانە و لەدوای هێرشەکەش ژمارەی هێزە بڵاوەپێکراوەکان بۆ حەوت هەزار بەرزدەکرێنەوە."