گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر سزای نەبەستنی ماسک چی دەڵێت؟

ھەڤاڵ ئەبوبەکر ھۆشداریی لە کەرەنتینە و قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی دەدات

2020.10.29 - 20:53
ھەڤاڵ ئەبوبەکر ھۆشداریی لە کەرەنتینە و قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی دەدات

ناس کورد-

پارێزگاری سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەکات بە بەستنی ماسک خۆیان و کەسوکریان بپارێزن و ڕایگەیاند، ڕێکارەکان بۆ پاراستنی هاووڵاتیانە نەک سزادان، دەشڵێت، خۆپاراستن یارمەتیدەر دەبێت تا ناچار نەبن جارێکیتر کەرەنتینە و قەدەغەی هاتوچۆ جێبەجێ بکەنەوە.

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە فەیسبوک (پێنجشەممە 29ی تشرینی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند: "بەڕێزان، ڕۆژانە و شەوانە، بەبەردەوامیی هەموومان لەبەردەم هەڕەشەی مەرگێکی ڕاستەقینەدا وەستاوین، هەموومان شایەتی مەرگی دەیان و سەدان ئازیزمانین، کۆرۆنا ڕێگای ژیان و هەناسە و خوێنی لە ملیۆنان کەس گرتووە، تا ئەمڕۆ جگە لە خواپاراستنمان، تاکە چارەسەر خۆپارێزییە".

 

پارێزگاری سلێمانی جەختیشیکردووەتەوە: " بەستنی ماسکێک لە شوێنە داخراوەکان و پاراستنی دوریی نێوانمان لە شوێنە کراوەکاندا، جگە لەوەی دەبێتە پاراستنی خۆمان و دەوروبەرو خۆشەویستانمان، یارمەتیدەریش دەبێت بۆ ئەوەی جارێکی تر چڕیی و زۆریی توشبووان و لێشاوی شاڵاوی پەتاکە ناچارمان نەکەن دەست بە کۆرەنتینە و قەدەغەی تەواوی هاتوچۆ و داخستنی هەموو شوێنەکان بکەینەوە."

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر دەشڵێت: "تکایە بە بەستنی ماسکێک تەندروستیی خۆتان و خەڵک و ژیان و بژێویی و کارو کەسابەت و بازاڕ بپارێزن، ڕێکارەکان بۆ هاندانی ئێوەی بەڕێزن بۆ خۆپارێزیی، نەک بۆ سزادان، ژیانی ئێوە، لە سزادانی هەر سەرپێچیکەرێک، بەهادارترو بەنرخترە."