ناس کورد-
ژمارەى توشبواونى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە جيهاندا 45 مليۆن كەسى تێپەڕاند و لەو ژمارەيەش نزيكەى يەك مليۆن و 200 هەزار كەس گيانيانلەدەستداوە، ئەنتۆنيۆ فاوچی، گەورە زاناى نەخۆشيە گواستراوەكانى ئەمريكاش پێیوانییە لەمساڵدا ڤاکسین بەردەست بێت و دەشڵێت، پێدەچێت لەسەرەتای 2022 ژیان ئاسایی بێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شبووانى ڤايرۆسى كۆرۆنا 45 مليۆن كەسى تێپەڕاندوە، "ئەمريكا لە پلەى يەكەم دێت بە تۆماركردنى زياتر لە 9 مليۆن توشبوو، دواتر هندستان بە زياتر لە 8 مليۆن، بەڕازيل بە نزيكەى 5 مليۆن 500 هەزار، دواتريش ڕوسيا، فەرەنسا، ئيسپانيا، ئەرجەنتين و كۆڵۆمبيا دێت كە هەريەكەيان سەروو يەك مليۆن توشبويان هەيە."
بەپێى هەمان ئەو داتايانە، تائێستا زياتر لە يەك مليۆن و 180 هەزار توشبوو گيانيان لەدەستداوە و نزيكەى 33 مليۆن توشبوش چاكبونەتەوە.
هەرچى عێراقە، لە پلەى 17 يەمى وڵاتانى جيهان دێت لە بوونى توشبواندا و تائێستا 467 هەزار و 755 توشبووى تۆماركردوە، لەو ژمارەيەش 10 هەزار و 815 توشبوو گيانيانلەدەستداوە و زياتر لە 394 هەزار توشبووش چاكبونەتەوە.
سەبارەت بە ڤاكسين، لەكۆتا لێدوانيدا ئەنتۆنيۆ فاوچی، گەورە زاناى نەخۆشيە گواستراوەكانى ئەمريكا ڕایگەیاند، ژیان تا پێش ساڵی 2022 ناگەڕێتەوە باری ئاسایی و پێشبینی ئەوە ناكرێت پێش 2021 ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بەردەست بێت.
هێماى بۆ ئەوەشكرد: "ئەگەر ڤاكسینمان دەستكەوت و لە چارەكی دووەمی ساڵی 2021دا بە رێژەیەكی زۆر دابەشمان كرد، ئەوا پێموایە لە كۆتایی هەمان ساڵ یاخود سەرەتای ساڵی 2022دا ژیان بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت."