ناس کورد-
ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا سەردانی شوێنی هێرشکەی ئەمڕۆی لەشاری نیس کرد کە تیایدا سێ کەس کوژران و ڕایگەیاند، بەهۆی هەڵوێستەکانیان بۆ تەسلیم نەبوون بەرامبەر تیرۆر ئەو هێرشانەیان دەکرێتەسەر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەدوای دروستبوونی گرژییە ئاینییەکان لەنێوان فەڕەنسا و جیهانیی ئیسلامی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی تشرینی یەکەمی 2020، لە هێرشێکدا لەبەردەم کڵێسای نۆتردام لەشاری نیسی فەڕەنسا سێ کەس کوژران و دوای هێرشەکەش سەرۆکی فەڕەنسا سەردانی شوێنی ڕووداوەکەی کرد.
لەمیانەی قسەکردنیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان، ماکرۆن ڕووداوەکەی بە "هێرشێکی تیرۆرستیی ئیسلامی" ناوبرد و ڕایگەیاند: "بۆیە هێرشمان دەکرێتەسەر، چونکە ئێمە دهستمان به بههاكانی خۆمان بۆ ئازادی گرتووە و لەبەرامبەر تیرۆرزیم ملکەچ نەبووین."
وتیشی: "ئەو هێزانەی کە بڵاوکراونەتەوە بۆ پاراستنی شوێنە ئاینییەکان و قوتابخانەکان و شوێنە گرنگەکانە و لەدوای هێرشەکەش ژمارەی هێزە بڵاوەپێکراوەکان بۆ حەوت هەزار بەرزدەکرێنەوە."