گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

گۆڵ: بەرشەلۆنە چیتر لە ڕۆشتنی مێسی ناترسێت

2020.10.29 - 19:20
گۆڵ: بەرشەلۆنە چیتر لە ڕۆشتنی مێسی ناترسێت

ناس کورد-

پێگەی گۆڵی وەرزشی بڵاویکردەوە، یانەی بەرشەلۆنە پێناچێت چیتر ترسی ڕۆشتن یاخود وازهێنانی مێسی-یان هەبێت لە یانەکە، ئەوەش بەهۆی دەرکەوتنی ئەستێرەیەکی لاو لە قوتابخانەی یانەکە و ناساندنی وەک مێسیی نوێ.

 

پێگەکە (پێنجشەممە 29ی تشرینی یەکەمی 2020) بڵاویکردەوە: "بەهۆی ئاستە بەرزەکەی لە قوتابخانەی لاماسیا، یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ ئیلیاس ئاخۆماشی یاریزانی لاوی مەغریبی واژوو کردووە و گرنگییەکی تەواو بەو یاریزانە 17 ساڵە دەدات."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: "پێش ساڵێک لاوە مەغریبیەکە یانەی (Chimnastic Manresa)ی بەرەو قوتابخانەی لاماسیا جێهێشتووە، بەڵام دوای ساڵێک و بەهۆی ئاستە بەرزەکەی بڕیاریداوە لە یانەکەی بیهێڵێتەوە و گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ واژوو کردووە."

 

گۆڵ ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەر لەدوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، لاماسیا گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئاخۆماشی بڵاوکردووەتەوە کە پێشتر پاتریک کلۆیڤێرتی ئەستێرەی پێشووی یانەکە بە مێسیی نوێ ناوی بردووە.

 

ئاخۆماش، بە قاچی چەپی یاری دەکات و دەتوانێت لەسەرجەم پێگەکانی هێرشبردن یاری بکات، هەربۆیە پێگەی گۆڵ نوسیویەتی: "بەرشەلۆنە چیتر ترسی ئەوەی نییە دوای ڕۆشتن یاخود وازهێنانی مێسی کێ بکاتە جێگرەوەی."