گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕی سزاکە چەندە؟

له ‌سبه‌ینێوه‌ سزاى نه‌به‌ستنى ماسك له ‌سلێمانى جێبه‌جێده‌كرێت

2020.10.29 - 19:03
له ‌سبه‌ینێوه‌ سزاى نه‌به‌ستنى ماسك له ‌سلێمانى جێبه‌جێده‌كرێت

ناس کورد-

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سبەینێوە سزای نەبەستنی ماسک لە سلێمانی لەسەر شۆفێران جێبەجێدەکرێت و بڕەکەشی 50 هەزار دینارە.

 

بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی (پێنجشەممە 29ی تشرینی یەکەمی رینی یەکەمی 2020) لەزاری فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە: " له‌رۆژى هه‌ینى 30ی تشرینی یەکەمه‌وه‌ سزاى نه‌به‌ستنى ماسك له‌لایه‌ن ئەو شۆفێرانەی خۆیان و سەرنشینەکانیان پابەندی بەستنی ماسک نابن لەرێگەی ئامێری (پى دى ئاى)ەوە جێبه‌جێده‌كرێت."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕی سزاکە بریتییە لە 50 هه‌زار دینار.

 

بەگوێرەی دوایین بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم لەکاتێکدا شۆفێر ھەر خۆی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا بێت و ماسکی نەبەستبێت سزا نادرێت، ئەویش بەو مەرجەی سەرنشینی لەگەڵدا نەبێت.