گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سعودیە کاتی گەشتی عومرە یەكلایی دەكاتەوە

2020.10.29 - 18:23
سعودیە کاتی گەشتی عومرە یەكلایی دەكاتەوە

ناس كورد-

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رۆژی 1ی تشرینی دووەم وڵاتی سعودیە رێگەدان بەگەشتی عومرە بۆ هاووڵاتیانی جیهان یەكلایی دەكاتەوە.

 

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی حكومەتی هەرێمی كوردستان (پێنجشەممە 29ی تشرینی یەكەمی 2020) بە ناس كوردی راگەیاند، بۆ گەشتی عومرە چاوەڕێی بڕیاری وڵاتی سعودیەن، ئەوانیش رۆژی 1ی تشرینی دووەم واتە 1ی 11 یەكلایی دەكەنەوە كە ئایا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا رێگە دەدەن هاووڵاتیان گەشتی عومرە بكەن یان نا، هەر كاتێك ئەوان بڕیار بدەن، هەرێمی كوردستانیش خۆی یەكلایی دەكاتەوە.

 

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، هەر كاتێك لەسعودیەوە بڕیاری نوێ دەرچوو، ئەوانیش بڕیارەكە ڕەوانەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكەن بۆ بڕیاردان لێی.

 

ساڵانە لەسەرتاسەری جیهانەوە بەملیۆنەها هاوڵاتی سەردانی وڵاتی سعودیە دەكەن بۆ گەشتی عومرە.