گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لە تورکیاوە بۆ فەڕەنسا..

توركيا ناكۆكيەكانى لەگەڵ فەرەنسا دەنێتە لاوە

2020.10.29 - 17:37
App store icon Play store icon Play store icon
توركيا ناكۆكيەكانى لەگەڵ فەرەنسا دەنێتە لاوە

ناس کورد-

توركيا بە توندى ئيدانەى هێرشەكەى شارى نيسى فەرەنسا دەكات كە بووە هۆى كوژرانى سێ كەس، بەوەش ئەو گرژيە زۆرەى لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەيە خستويەتيە لاوە و هاوخەمى خۆى بۆ ئەو وڵاتە دەربڕيوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى دەرەوەى توركيا (پێنجشەممە 29ى تشرينى يەكەمى 2020) لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕايگەياند: "بەتوندى ئيدانەى ئەو هێرشە دەكەين كە كرايە سەر كڵێساى نۆتەردام لە نيس و پرسەى خۆمان بە كەسوكارى قوربانيەكان ڕادەگەيەنين."

 

سەرچاوەكانى هەواڵ پێيان وايە، توركيا بەو كارەى ئەو گرژيە زۆرەى خستووەتە لاوە كە لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەيە و هاوخەمى خۆى دەربڕيوە.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، كەسێك لە شارى نيس بە چەقۆ هێڕشى كردە سەر كەنيسەيەك و سێ كەسى كوشت و چەند كەسێكى تريشى بريندار كرد، دووانيان لەناو كەنيسەكەدا گيانيانلەدەستدا و سێيەميش لە يانەيەكى نزيك كەنيسەكە كە پەناى بۆ بردبوو گيانيلەدەستداوە.

 

بەپێى زانياريەكان، هێرشبەرەكە كە ناوى "ئيبراهيم"ەو تەمەنى 25 ساڵە لەكاتى هێرشەكەيدا "الله اكبر"ى وتووەتەوە، دواتر لەلايەن هێزەكانى پۆليسەوە بريندار كراوە و دەستگير كراوە.