ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق نوێترین ئاماری کۆرۆنای بڵاوکردەوە و لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٨٠٤ توشبووی نوێ تۆمارکراون و ٣٣٧٦ توشبووش چاکبوونەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی تەندروستیی عێراق، هەر لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٥ توشبوو گیانیان لەدەستداوە کە دیسان سلێمانی بە ١٠ گیان لەدەستدان لە پلەی یەکەمدایە، کەرکوک بە هەشت گیان لەدەستدان دووەمە و دهۆکیش پلەی سێیەمە و لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا شەش کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئامارەکە، کۆی گشتیی توشبووان ٤٦٧ هەزار توشبووی تێپەڕاندووە، لەو ژمارەیەش ١٠ هەزار و ٨١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٣٩٤ هەزار کەسیش چاکبوونەتەوە کە دەکاتە ڕێژەی ٪٨٤.٣