گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینییەکى مژدەبەخش بۆ بارانبارینى بەخوڕ

2020.10.29 - 14:58
پێشبینییەکى مژدەبەخش بۆ بارانبارینى بەخوڕ

ناس کورد- 

کەشناسێکى دیارى عێراقى ڕایگەیاند، لەسەرەتاى مانگى داهاتودا دابارین دەستپێدەکات و بۆ ماوەیەکیش بەردەوام دەبێت.

 

لەمیانەى بڵاوکردنەوەى بابەتێک لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە ناس کورد بەدواداچونى بۆ کردوە، واسیق سەلامى کەشناسى عێراقى ڕایگەیاند (29ى تشرینى یەکەمى 2020)، پێشبینیەکان مژدەبەخشن کە لەسەرەتاى مانگى داهاتوودا دابارین دەستپێدەکات و بارانبارینەکەش بۆ ماوەیەک بەردەوامى دەبێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، بەگوێرەى پێشبینى دەزگا تایبەتمەندەکانى ئەمەریکا،  باس لە هاتنى دوو ناوچەى پەستان نزم کراوە کە یەکەمیان لەیەکى مانگى تشرینى دووەمى داهاتووەوە  دەستپێدەکات و دووەمیشیان ڕاستەوخۆ لە 7ى هەمان مانگدا دەستپێدەکات.



سەلامى ڕوونیشى کردووەتەوە، پێشبینەکانى دەزگاى کەشناسى ئەمەریکا دڵخۆشکەرن کە بۆ ماوەى 35 ڕۆژ لەمانگى داهاتووەوە بۆ سەر ناوچەکانى وڵاتى شام و عێراق و باکوورى نیچمە دوورگەى عەرەبى ، کەشى زستانەیى بەردەوامى دەبێت.

 

کەشناسە دیارەکەى عێراق ئەوەشى خستووەتە ڕوو،  بەپێى پێشبنیەکانى دەزگاى کەشناسى ئەوروپاش داکشان و نەمانى ناوچەى پاڵەپەستۆى بەرزى خولگەیى  ڕوودەدات کە کاریگەرى ڕاستەوخۆى بۆ ناوچەکانى پەستان نزم هەیە بەسەر کەشوهەواى عێراقەوە و چاوەڕوانى ئەوەشى لێ دەکرێت بۆ ماوەى 7 ڕۆژ دابارین بەردەوام بێت.

 

سەلامى دەشڵێت، بەپێى پیشبینەکانى دەزگاى کەنەدى دابارینێکى بەخوڕ لەزۆربەى ناوچەکانى عێراق لەقۆناغى دووەمى شەپۆلەکەدا دەستپێدەکات.