گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فێستیڤاڵى هەڵەبجە بۆ کار و بەرهەمە خۆماڵییەکان بەڕێوەچوو [وێنە]

2020.10.29 - 11:57
App store icon Play store icon Play store icon
فێستیڤاڵى هەڵەبجە بۆ کار و بەرهەمە خۆماڵییەکان بەڕێوەچوو [وێنە]

ناس کورد- پێشڕەو مەهدى

بە بەشدارى زیاتر لە 500 بەشداربوو فێستیڤاڵى هەڵەبجە بۆ کار و بەرهەمە خۆماڵییەکان بەڕێوەچوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەرسەلان عابید، یەکێک لە ڕێکخەرانى فێستیڤاڵەکە بە ناس کوردى راگەیاند (29ى تشرینى یەکەمى 2020)، حکومەتی هەرێم  بۆ ئەمساڵ ئەرکی تێچووەکەی گرتووەتە ئەستۆ و زیاتر لە 500 بەشداربوو هەیە بۆ هەموو  جۆر بەرهەمەکان بە تایبەتی هەنار بە مەبەستی ساغکردنەوەى بەروبومەکەیان ڕویان لە شارەکە کردووە کە هەندێکیان  هاوڵاتیانی شارەکانی دیکەن کە بە مەبەستی ساغکردنەوەى بەروبومەکەیان بەشدارییان کردووە".

 

وتیشی، وەک خۆپارێزییەک لە کۆرۆنا بەستنی دەمامک بۆ گەشتیاران و خاوەن دوکاندارەکان کراوەتە مەرج و لیژنەی تایبەت پێکهێنراوە  بۆ ئەو مەبەستە.

 

ئەو ڕێکخەرە رونیکردەوە، بەراورد بە ساڵانی  پێشو تر گەشتیارێکی زیاتر ڕوی لە ناوچەکە کردوە سەرەرای بوونی ڤایرۆسی  کۆرونا و تەنانەت گەشتیاریی دەرەوەش کە هەندێکیان  خەڵکی رۆژهەڵاتن رویان لە فێسیتڤاڵەکە  کردوە.