ناس کورد-
لە شارى سلێمانى هاووڵاتیان بەبۆنەى یادى لەدایکبوونى پێغەمبەر محەمەد (درودى خواى لێ بێت) لەبەردەم بەشێک لە مزگەوتەکان کۆبوونەوەتەوە کە چالاکى هەمەجۆرى بەو بۆنەیەوە تیادا ئەنجام دەدرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەو چوارچێوەیەدا لە بەشێک لە مزگەوتەکانى شارى سلێمانى مەراسیمى تایبەت بەو یادە ئەنجامدرا و شیرنى بەسەر ئامادەبووان دابەش کرا.
یادکردنەوەکە لە کاتێکدایە بەهۆى کۆرۆناوە وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا هیچ مەراسیم و چالاکییەکى فەرمى بەو بۆنەیەوە ئەنجام نەدرێت.